هه‌موو تويژينه‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، جگه‌ره‌كێشان رێگه به‌ره‌و مه‌رگ ته‌خت ده‌كات، چيديكه پرسيارى ئايا جگه‌ره زيانى هه‌يه، پرسيارێكى ره‌وا نييه.
ماڵپه‌ڕى بيزنيس ئينسايده‌ر، ليستێكى نوێى تايبه‌ت به زيانه‌كانى جگه‌ره كێشان بڵاو كردووه‌ته‌وه و چه‌ند هه‌ڵه‌يه‌كى باوى بوارى جگه‌ره‌كێشانى راستكردوونه‌ته‌وه:
*ژنان زۆرتر له پياوان جگه‌ره ده‌كێشن:
زانيارييه‌كى هه‌ڵه‌يه و له هه‌موو وڵاتێكدا پياوان زياتر له ژنان جگه‌ره ده‌كێشن.
له سيه‌كانى سه‌ده‌ى رابردوودا، هۆليود پاڵه‌وانه‌كانى له شێوه‌ى جگه‌ره كێشدا نمايشده‌كرد و ئه‌وه‌ش كاريگه‌رييه‌كى زۆرى له سه‌ر درووستبوونى ئه‌و بۆچوونه هه‌بووه.
*هه‌ڵمه‌ته‌كانى ترساندن و دووخستنه‌وه له جگه‌ره كێشان جدى نيين:
ئه‌وه‌شيان زانيارييه‌كى هه‌ڵه‌يه و ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ى له رێگه‌ى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنه‌وه ئه‌نجامدراوون، كاريگه‌رييه‌كى ئه‌رێنيان له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه له جگه‌ره كێشان هه‌بووه.
*هه‌مووان زيانه‌كانى جگه‌ره كێشان ده‌زانن:
ئه‌وه‌شيان راست نييه، زانيارييه‌كان له باره‌ى جگه‌ره كێشانه‌وه له‌به‌رده‌ستدان به‌ڵام هه‌موو كه‌سێك به ئه‌ندازه‌ى پێويست له باره‌ى ئه‌و زيانانه‌وه نازانێت. به وردى ئه‌وه‌يان له‌به‌رده‌ست نييه جگه‌ره كێشان چ كاريگه‌رييه‌كى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر ته‌ندرووستى مرۆڤ هه‌يه.
*كه‌مكردنه‌وه‌ى جگه‌ره كێشان سوودى هه‌يه:
راسته ئه‌وه‌ى رۆژێك پێنج جگه‌ره ده‌كێشێت باشتره له‌وه‌ى رۆژێ دوو پاكه‌ت ته‌واو ده‌كات، به‌ڵام دواجار جگه‌ره به هه‌موو شێوه‌يه‌ك چ كه‌م بێت و چ زۆر بێت زيانى بۆ ته‌ندرووستى مرۆڤ هه‌يه. ته‌نيا رێگه بۆ رزگاربوون له زيانه‌كانى وازلێهێنانييه‌تى.
*ئه‌سته‌مه به بێ راوێژى پزيشكى واز له جگه‌ره بهێنرێت:
تێگه‌يشتنێكى هه‌ڵه‌يه. ئه‌گه‌ر پرسيار له 100 كه‌س بكه‌يت كه وازيان له جگه‌ره هێناوه، سێ به‌شيان ده‌ڵێن به ئيراده و ويستى خۆيان ده‌ستبه‌ردارى جگه‌ره كێشان بوونه.
*به‌ساڵاچوان كاريگه‌رى جگه‌ره‌كێشانيان له‌سه‌ر نييه:
راسته شێرپه‌نجه‌ى سينگ هه‌موو جگه‌ره كێشێك تووشى نابێت. به‌ڵام زيانه‌كانى جگه‌ره كێشان بۆ هه‌مووان كاريگه‌ريان هه‌يه و هه‌رچه‌نده كه‌سه‌كان به ته‌مه‌نيشدا بچن، كاريگه‌رى له‌سه‌ريان ده‌بێت.
