دادگا بریاری دا دەركردن لەكار بە هۆی جلو بەرگی ئیسلامیەوە، یاسایی نییە


دادگایەكی ئیتاڵیا رایگەیاند، یاسایی نییەو نابێت جل و بەرگ ڕێگر بێت بۆ پێنەدانی هەلی كاركردن.
دادگای پێداچوونەوەی شاری میلانۆی ئیتاڵیا رایگەیاند، كۆمپانیایەك كچێكی موسڵمانی باڵاپۆشی بۆ كاركردن دەركردووە، ئەوەش بەهۆی بااَپۆشی كچەكەوە بووە.
ماڵپەری (زە لۆكال) ی هەواڵی ئیتاڵی رایگەیاندووە، لەساڵی (2013) كچێك بەناوی (سارە) قوتابی زانكۆ تەمەنی (21) ساڵ لەكۆمپانیایەك بۆ كاركردن دەركراوە، چونكە باڵاپۆش بووە.
ئەمەو دادگای شاری میلانۆ رایگەیاندووە، كچەكە لەدایك و باوكێكی میسری لەئیتاڵیا لەدایك بووە، بەڵام نابێت بەهۆی جل و بەرگەوە نابێت هیچ كەسێك لەكاركردن دووربخرێتەوە، چونكە یاسایی نییە.

مێروستانەکە خۆی داوێتە ناو هەنگینی

مێروستانەک بەڕێدا دەڕوا هەندەک هەنگینی دەکەویتە پێش چاوی ئەویش پلەکی لێ دەدا هەندەکی دەخواو دەڕوا ...
فکر دەکاتەوە دەرێ زۆر خۆشبو بابگەڕێمەوە هەندەکی دیش بخۆم ...
دەگەڕێتەوە هەندەکی دیش دەخواو دەڕوا .
دیسان فکر دەکاتەوە دەرێ ئەو هەنگینە خۆشەی لۆ بەجێبێلم دیسان دەگەڕێتەوە...
ئەو جارە خۆی داوێتە ناو هەنگینی تێری لێ دەخوا دەیەوێ بێتە دەرێ ناتانی گیر دەبی . 
مێروستان لەناو هەنگینی حاسێ دەبی هەتا ڕوحی دەچتە دەرێ .
لەو چیڕۆکەی مەخسەد ئەوەیە دنیاش هەنگینە ئەمەش ڕێبوارین ئەوها باشترە تامی بکەینو بڕۆین ، ئەگەر بکەوینە ناوێ گیر دەبین سەریشمان دەخوا تامو لەزەتیش ناکەین.

ببــەخــشــن ، چــونڪە کــفـن گـیــرفـانی نـیــە

چــیـــرۆڪ و پــەنــد :
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
پیـــاوێڪ مەڕێڪی ڪـڕیی بــوو ، ڪاتێڪ دایگــرت مــەڕەڪە خـۆی ڕاتەڪاند لـــە دەســتی و بەرەڵا بــوو ...
پــیــاوەڪەش ڕای ئەڪرد بـەشــوێنـیــا ، هــەتــا مەڕەڪە گــەیشــتە بـەر مـاڵـــی  هـەژارە بێ باوڪـەڪان  !!
دایڪی هەتیــوەڪانیش هەمـوو ڕۆژێڪ چــاوەڕێی ڪەسێڪی دەڪرد لــەبەر دەرگا ڪەخـواردنێڪ یـان خێـرێڪیـــان بــۆ بهێنێت و لێی وەرگــرێت ...
ئــەم پیــاوەش یــەکـێ بــوو لەوانەی خێــری بـۆ دەهێنــا ، ڪاتێڪ مەڕەڪە گـەیشتە بەردەرگاڪەیـــان ، دایڪی بێ بــاوکەکــان هــاتە دەرەوە ، بینی بــاوڪی مـوحـەممــەد کەدراوســێیانە لــەبەر دەرگایە و مانـدوو بووە .....!!
ووتی :
خــوای گــەورە ئەو خـێـرە گەورەیەت لــێ وەرگــرێت ، ئەی بـــاوکی موحەممــەد !!
وای ئـەزانی ئەو مەڕەی کــردووە بە خێـــر ،
ئــەویش هیچی پێ نەوتــرا تەنهــا ئەوە نەبێ ، کە ووتـی :
خــوا لێــمان وەرگرێــت ، بمــانبـوورە خـووشکەڪەم لــە کەمــوو کــوورتیمـان بەرامبــەرتــان ...
پیـــاوەکە ڕووی وەرگێــڕا بەرەو قیبلــەو
 ووتـی :
خــوایــەگیـــان لێــم وەرگــرە ..
ڕۆژی دوواتــر ، پیــاوەکە چووە دەر دووای نوێژی بەیـــانی ، هەتــا مـەڕێڪی تــر بڪڕێت ...
بینی ســەیــارەیەڪ پــڕە لــە مــەڕو وەسـتـــاوە ، چووە پێشـەوە لـــە خـاوەنەکەی تــا مـەڕێڪی قەڵەوتــر لـەوەی دوێنێ بڪـڕێت ، 
ئەبــو موحـەممــەد پرسیـــاری کرد لــە نـرخــەکەی ...
فــرۆشـیـــارەکە ووتی :
هەڵیــگــرە کـێشــەمان نـابێت !!
ئــەویــش مـەڕە قەڵــەوەڪەی هەڵگــرت بـۆنـــاو ســەیارەڪە ...
فـرۆشــیــارەڪە ووتــی :
ئــەو مــەڕە نــرخــی نییــە و بـێ بەرامـبـــەرە ،

 هــۆکارەڪەشی ئەوەیە ڪە ئەمســاڵ مەڕەکانــم زۆر زۆر بوون و منیش نەزرم ڪـردووە لــەســەر خــۆم و ووتوومـە ئـەی خوای پەروەردگار ئەگـەر مــەڕەکانــم زۆر بـوون ، یەکـەم کـڕیــار مـەڕێڪی پێ دەبەخشــم ...
ئەوە نسـیبی خــۆتـە ....
نـۆشــتان بێت ...

 ” ببــەخــشــن ، چــونڪە کــفـن گـیــرفـانی نـیــە "

بەخشین دڵێکی گەورەی دەوێ نەک سامانێکی زۆر

دوو کرێکارم گرتبوو بۆ گواستنەوەی کەل و پەلی مالەوەمان
ووتیان 40000هه‌زار دینار منیش ووتم زۆرە هێنایانە 30000 هه‌زاردینار..
پاش کۆتایی هاتنی کارەکە لە ئەو هەوا گەرمەدا سێ دانە 10000هه‌زار دیناریم پێ دان.
یەکێک لە کرێکارەکان 10000 دیناری هەڵگرت و 20000 هه‌زاردیناری دا بە ئەوی تر،
ووتم مەگەر شەریک نین؟
ووتی با بەڵام ئەو خێزاندارە،زیاتر لە من پێویستی بە پارە هەیە.
منیش لەبەر ئەو هەڵوێستە جوامێرانەی دیسان 10000هه‌زار دیناری ترم پێ دا.
سوپاسی کردم و دیسان 5000 هه‌زاردیناری دا بە ئەوی تر و ڕۆشتن.
لەوێدا بوو کە کەوتمە بیری ئەو ڕستە جوانەی کە جارێک لە سەر پردێکی پەڕینەوە خوێندبومەوە.
"بەخشین دڵێکی گەورەی دەوێ نەک سامانێکی زۆر"

ئەحمەد جۆڵا

ئایا ده‌زانیت جیاوازی نێوان احمد و محمد و محمود چیه‌؟



ئایا ده‌زانیت بۆ چی ناوی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ سلم) له‌ئینجیل به‌ احمد هاتووه‌ و به‌ محمد نه‌هاتووه‌؟ له‌ زمانی عه‌ره‌بی هه‌ر ناوێك واتایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌. پێغه‌مبه‌ر عیسی سه‌لامی خوا لێبێت كاتێكدا په‌یامی بۆ گه‌ڵی خۆی هێنا فه‌رمووی: ( وإذ قال عيسى ابن مريم يابني إسرائيل إني رسول الله إليكم مصدقا لما بين يدي من التوراة ومبشرا برسول يأتي من بعدي اسمه أحمد ) ناوی احمدی هێنا نه‌وه‌ك محمد! هه‌رسێ ناوی احمد و محمد و محمود له‌یه‌ك سیفه‌ت كۆ ده‌بنه‌وه‌ كه‌ سیفه‌تی سوپاسه‌ (حمد) به‌ڵام: احمد: واته‌ لێره‌ نیه‌ و شته‌كه‌ نه‌بووه‌، به‌ڵكو دواتر دێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش پێغه‌مبه‌ر عیسی سه‌لامی خوای لێبێت به‌ احمد ناوی پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه‌ وسلم) ده‌هێنێت، چونكه‌ له‌و كاته‌دا هێشتا نه‌هاتبوو. ئه‌گه‌ر به‌ محمد ناوی هێنابایه‌ ئه‌و كات هه‌ڵه‌یه‌ك دروست ده‌بوو له‌ قورئان، چونكه‌ محمد كاتێك به‌كاردێت كه‌ كه‌سه‌كه‌ ئاماده‌بێت و هه‌بێت. وه‌ كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم) هات به‌ محمد ناوبرا چونكه‌ خۆی هه‌بوو، وه‌ هه‌ڵگری په‌یامه‌كه‌ بوو. كاتێك كه‌ وه‌فاتی كرد پێی ووترا (محمودا) كه‌ ئه‌مه‌ش سیفه‌تی سوپاسه‌ به‌ڵام كاتێك كه‌سێك مرد و له‌ پێشتردا سوپاسگوزاربووه‌.

پاش توڕەبوون و هەڵچوونێکی سەخت، تەلەفۆنێکی بۆ ژنەکەی کرد

پاش توڕەبوون و هەڵچوونێکی سەخت، تەلەفۆنێکی بۆ ژنەکەی کرد☎
زەنگ لێیداو ئینجا پیاوه‌كه‌ گووتی: ژنەکە لێم ببوورەو بیکە بۆخاتری خوا بگەڕێوە لام!
ژنەکە گووتی: پەرداخێکت لێ نزیـــــــکە؟ 
پیاوه‌كه‌ گووتی: نـــــــــــا..!مەگەر بۆچی!؟
ژنەکە گووتی: دەبڕۆ بۆ مەتبەخەکەو،  پەرداخێک بێنە!
پیاوه‌كه‌ گووتی:  ئەرێ تۆ شێت بووی ئافرەت!؟ بەڵام قەیناکە وادەچـــــــم دەیهێنـــــــــــــــــم!
ژنەکە گووتی: بیکێشە بە زەویدا .. 
پیاوه‌كه‌ش گووتی: ئێ واکێشــام ..
ژنە گووتی: دەی ئێستا پارچە شکاوەکانی وەک پێش شکانەکە پێکەوە بنووسێنە!
پیاوه‌كه‌ ســـەری سوڕماو گووتی:  نەشکاوە، چونکە پلاستیک بوو!!!!
ژنەش ناچار گووتی: دەی باشــــــــە وەرە بمبەوە هــــەی خوا بەگەورەیی خۆی بتباتەوە!.
٭بەڕاســـــــتی پیاو حەلی نیە!.

ئاگەدار بە مـەنـوسـە انشاء الله❌ بـەڵکو بـنـوسـە ٳن شاء الله✔️

ئـاگـاداری✋⛔⛔⛔
تـکـایـە ئـاگـاداربـن
مـەنـوسـە انشاء الله❌
بـەڵکو بـنـوسـە ٳن شاء الله✔️
چـونـکە انشاء الله ❌⛔مـانـاکـەی کـوفـرە

#ڕوون کـردنـەوە
- ٳن شاء الله✓✔️ واتـە ئـەگـەر وویـسـتـی خـوای لـەسـەر بـیـت...
- انشاء الله❌⛔واتـە دروسـت کـردنـی خـوا😱پـەنا بـە خـوا

هەر کەسە و لە چاوی خۆیەوە بەرامبەرەکەی دەبینێت

شەوێكیان سێ هاوڕێ بەیەكەوە
بەڕێگادا دەڕۆشتن بینیان پیاوێك لە
كەناری ڕێگاكە خەریكە چاڵ
هەڵدەكەنێت ... یەكێكیان بەبرادەرەكانی
وت : تەماشاكەن ،ئەو پیاوە چاڵ
هەڵدەكەنێت ... ئەوە كەسێكی كوشتوەو
بەم شەوە دەیشارێتەوە . هاوڕێی
دوووەم وتی : نا، ئەوە كەسێكی بكوژ
نیە ..ئەوە متمانەی بەكەس
نیە .. هاتوە هەتا پارەكانی لێرەدا
بشارێتەوە .هاوڕێی سێیەم وتی :
قسەی هیچ كامتان راست نیە ئەوە
پیاو چاكە ،دەیەوێت بیرێكی ئاو لێبدات
و كەس بەخێری نەزانێت.

ڕۆژانی پشوو‌ سه‌ری هه‌ژاران و بێ لانه‌كان به‌ به‌لاش چاك ئه‌كا

مارك بوستوس كه‌ ده‌لاكێكی به‌ناو بانگی نیویۆركه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ر چاك بكه‌ی لای كه‌مترین نرخی ١٥٠$

ڕۆژانی یه‌كشه‌مه‌ كه‌ پشویه‌تی به‌ نێو شه‌قامه‌كانی نیویۆركا ئه‌سوڕێته‌وه‌ سه‌ری هه‌ژاران و بێ لانه‌كان به‌ به‌لاش چاك ئه‌كات .

لەپاش دەوامی زانکۆ دەبێتە مامۆستای ئەم مناڵە

ئەم کچە ڕۆژانە لەپاش دەوامی زانکۆ دەبێتە مامۆستای ئەم مناڵە دەستەسڕ فرۆشەو لەو شوێنەدا وانەی پێ دەڵێتەوە❤