ژنێكی هه‌ژار خاوه‌ن خێزانێكی بچوكیش بوو په‌یوه‌ندی كرد به‌به‌رنامه‌یه‌كی خێرخوازی رادیۆییه‌وه و داوای له‌خوا كرد كه یارمه‌تی بدات...
پیاوێكی بێ ئیمانیش له‌هه‌مانكاتدا گوێ ی له‌به‌رنامه‌كه بوو, بڕیاری دا تۆزێك سه‌ربخاته سه‌ر ئه‌و ژنه هه‌ژاره‌وه..!!
هه‌ر بۆیه ناو‌و ناونیشانی ژنه‌كه‌ی له رادیۆكه وه‌رگرت و پاشان
به سكرتێره‌كه‌ی خۆی وت بڕۆ له‌بازار كه‌ل و په‌لێكی زۆری خۆراكی بكڕه‌و بیبه بۆ ئه‌و ماڵه هه‌ژاره.....
كاتێك ژنه‌كه لێت ئه‌پرسێت ئه‌م شتانه كێ ناردویه‌تی تۆش بڵێ ئه‌وه شه‌یتان ناردویه‌تی....
كاتێك سكرتێره‌كه گه‌شته ماڵه‌كه, ئافره‌ته‌كه زۆۆر خۆشحاڵ بوو سوپاسی كرد و هه‌موو كه‌ل و په‌له‌كانی برده ژوره‌وه...!!
سكرتێره‌كه وتی ناته‌وێ بزانی ئه‌مانه كێ ناردویه‌تی..!!؟
ژنه‌كه‌ش له‌وه‌ڵامدا وتی: نه‌خێر زۆر گرنگ نیه به‌لامه‌وه, كاتێك خوا فه‌رمان به‌شتێك بكات, ته‌نانه‌ت شه‌یتانیش ناتوانێك جێ به‌جێ ی نه‌كات...!!!😀😀