ڕۆژێک کوڕێک چوو بۆلای کچێک وەداوای لێکرد شووی پێبکات ، کچەکە پێی ووت : .... هێی ...!گوێ ڕاگرە ... ، موچەی مانگانەی تۆ باقەدەر ئەوەیە کەمن لە ڕۆێکدا سەرفی دەکەم . پێمبڵێ چۆن دەتوانم شوو بەتۆ بکەم ؟ چۆن توانیت بیر لە وەها شتێک بکەیتەوە ... ؟ من هەرگیز ناتوانم تۆم خۆشبوێت ... لەبەر ئەمە ...، تکایە من لەبیر بکەو لەگەڵ کەسێکی تری هاوشانی خۆت زەواج بکە ."
بەڵام هەرچۆنێک بوو کوڕەکە نەیتوانی بە ئاسانی کچەکە لەبیربکات ... لەپاش ۱٠ ساڵ لەناو مۆڵێکدا یەکتریان بینی ... خانمەکە ووتی " هێی تۆ ! چۆنیت ؟ من ئێستا شووم کردووە وە دەزانی موچەی مانگانەی مێردەکەم دەگاتە ۱٥.۷٠٠$ . دەتوانیت باوەڕ بەمە بکەیت ؟ وە ئەو زۆریش قۆزە ..." چاوانی کوڕەکە بەبیستنی ئەم ووشانە پڕبوو لە فرمێسک . لەدوای چەند چرکەیەک مێردی کچەکە هات ، بەڵام بەر لەوەی کچەکە هیچ بڵێت ... کاتێک مێردەکەی کوڕەکەی بینی ... ووتی گەورەم تۆش لێرەیت ، خێزانەکەی منت بینیوە..."
دواتر بەژنەکەی ووت "... ئەمە بەڕێوەبەرەکەی منە ، منیش یەکێکم لە کرێکارەکانی کە لە پڕۆژە ۱٠٠ ملیۆن دۆلاریکەی کاردەکەین ... ئایا ئازیزم تۆ ئەو ڕاستیە ئەزانیت ؟ کە بەڕێوەبەرەکەم خانمێکی خۆشویستوە بەڵام نەیتوانیوە دڵی ئەو خانمە بەدەست بێنێت . هەر لەبەر ئەمەیە تا ئێستا ژنی نەهێناوە ... چەد خۆشبەخت دەبوو ئەو خانمە گەر شووی پێبکردایە ... لەم ڕۆژانەدا کەس بەو ڕادەیەکەسی خۆشناوێت ، ئەم قسانەی بەژنەکەی ووت " خانمەکە بەتەواوی توشی شۆک ببوو نەی ئەتوانی تاکە وشەیەک بڵێت ...
