مردن هۆکارێکی سروشتیە و دێتە ڕێی هەر کەسێک لە ئێمە. بەڵام ناودارانی جیهان چەند ساتێک پێش مردنیان چییان وتووە؟ چ دەڕبڕینێک هاتووە پێش دوا هەناسەی مەرگ.
هونەرمەندی سینەمایی ”شارلی شاپلن” (1889-1977)
ئەوکاتەی قەشە پێێ وت : خوا ڕەحمەت بە ڕوحت بکات . شاپلن پێی وت : بۆ نا ؟ لە کۆتاییدا ڕۆحم هی خودایە ، ئەمە دوا وتەی شاپلن بوو دوای ئەوە خەوی لێکەوت و هەڵنەستایەوە .
شاعیری ڕۆمانسی ئینگلیزی ”لۆرد بایرۆن” (1788-1824)
دوا دوو وشەی ئەوە بوو : (شەوێکی شاد)
وێنەکێش و ئەندازیاری ئیتاڵی ”لیۆناردو دافینشی” (1452-1519)
ئەمە دوا قسەکەی بوو: (بە کارەکانم بێڕێزی زۆر لە خوا و مۆڤایەتی کردووە، لەبەرئەوەی نەگیشتنە ئەو ئاست بەرزەی پێویست).
نووسەر و شاعیری ئەمریکی ”تی.ئێس. ئیلۆت” (1888-1965)
لەدوا ساتەکانی ژیانیدا بۆ چەند جارێک بە چرپەوە تەنها ناوی ژنەکەی (ڤالێریا)ی گووتەوە.
سەرۆک وەزیرانی پێشوی بەریتانیا ”وێنستون چرچڵ” (1874-1965)
دواهەمین گوتەکەی ئەمە بوو: (بێزارم لە هەموو شتێک)
گۆرانی بێژی ناوداری ئەمریکی ‘ئەلڤیس پریسلی” (1935-1977)
دوا وتەی لەگەڵ خۆشەویستەکەی ئەلدن ئەمە بوو: (ئەلدن، بیری لێدەکەمەوە بچمە حەمامەکە و کتێبی ”تەواوکەری، ئەوانەی وتیان، مێژووە” بخوێنمەوە. دوابەدوای ئەوە ئەلڤیس بەهۆی خواردنی مادەی هۆشبەری زۆرەوە بە مردووی دۆزرایەوە.
”ستیڤ جۆبس”بەڕێوبەری پێشوی کۆمپانیای ئەپڵ (1955-2011)
لە ڕیکۆردێکی دەنگی کە خوشکی ستیڤ جۆبز لە نەخۆشخانە تۆماری کردبوو، دوا قسەکانی سیتڤ جۆبز: “Oh wow. Oh wow. Oh wow.”
”نوسترئادامۆس” فەیلەسوف و زانای فەڕەنسی (1503-1566)
نوسترئادامۆس پێش مردنی بە ڕۆژێک پێشبینی مردنی خۆی کرد، دوا وتەی ئەمە بوو: ”سبەینێ لە کاتی خۆر هەڵاتن من لێرە نابم” قسەکەی ڕاست دەرچوو!







