پەتاتەی سەوز فڕێبدەن:
بەپێی ماڵپەڕی " های دکتۆر" ئێرانی چەکەرەی پەتاتە کە سەوز دەبێت، ژەهراوییە لە راستیدا بە پێچەوانەی هەموو دانەوێڵەکانەوە، چەکەرەی پەتاتە هیچ سوودێکی نیە و ماددەی کیمیاوی تێدایە، بۆ تەندروستی زیانی هەیە، خواردنی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن، تونی هەناسە، سەرئێشە و سکچوون.
پەتاتە بە توێکڵەکەیەوە بخۆن:
بەشێکی زۆر لە پڕۆتین، ڤیتامینC، پۆتاسیۆم، ئاسن، مەگنسیۆم، مس و فایبەر لە توێکڵی پەتاتەدایە، بۆیە پەتاتە بە توێکڵەووە بخۆن، چونکە بەهۆی ئەو پێکهاتانەوە کاری هەرس ئاسان دەکات.
پەتاتەی برژاو
پەتاتەی برژاو درەنگتر هەرس دەکرێت، هۆکارەکەی ئەوەیە نیشاستەی پەتاتەی برژاو هیچ ئاوێکی پێوە نەماوە و ئەنزیمەکان درەنگتر نیشاستەکە هەرس دەکەن، چونکە درەنگتر دەگات بە ریخۆڵەکان و ئەگەری بەرزبوونەوەی لەپڕی شەکر کەم دەبێتەوە.
پەتاتەی سوورەوەکراو مەخۆن
پەتاتەی سوورەوەکراو تام و بۆنێکی خۆشی هەیە، بەڵام بە سوورکردنەوە، ڤیتامینەکانی B وC لەناو دەچن، ڤیتامینی A و دژە ئۆکسانەکانی شی دەبێتەوە رەنگی زەتیەکە دەگۆڕن، ماددەی ئاسن و سۆدیۆم و پۆتاسیۆمەکانی لەگەڵ ترشەڵۆکە چەورەکانی زەیتەکەدا تێکەڵ دەبێت و ماددەیەکی سابوونی دروستدەکات و کەفێک لەسەر زەیتەکە دروستدەبێت، هەموو ئەمانە ژەهراوین و بۆ تەندروستی زیانیان هەیە.