ئه‌مه پرسیاریكه زۆربه‌مان كاتێ به‌رزكه‌ره‌وه به‌كار ده‌هێنین بۆ چوننه
نهۆمه‌كان، یاخود له نه‌خۆشخانه‌كان به‌كار ده‌هێنرێ بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش له نهۆمه‌كاندا، ئه‌وه‌ی تێبنی ده‌كرێ به‌رزكه‌ره‌وه‌كان له نێویاندا ئاوێنیه‌كی گه‌وره بوونی هه‌یه، زۆربه‌مان له‌كاتی بینینی ئه‌و ئه‌و ئاوێنیه ئه‌و پرسیاره به بیرماندا هاتووه و له خۆمان پرسیوه بۆچی ئه‌م ئاوێنه‌یه له نێو ئه‌م به‌رزكه‌ره‌وه‌یه زانراوه؟
هۆكاری دانانی ئه‌م ئاوێنانه بۆ دوو خاڵ ده‌گه‌رێته‌وه:
1- بۆ فێل كردنه له خوود هه‌تا بتوانی زۆر به‌ئاسووده‌ی ئارامبگری تا ئه‌و كاته‌ی به‌رزكه‌ره‌وه‌كه ده‌تگه‌یه‌نێته شوێنی مه‌به‌ست، پاشان هه‌تا كه‌سه‌كه سه‌یری خوودی خۆی بكات و سه‌رقاڵ بێت له ڕوانینی خۆی ،
2- ئه‌مه‌شیان بۆ كارئاسانیه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ناڵێنن به هۆی نه‌خۆشیه ده‌روونی و جۆره‌كانی ترسه‌وه، بوونی ئه‌م ئاوێنانه ده‌بیته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه هه‌ست بكات له شوێنێكی فراواندایه و ترسه‌كه‌ی بڕه‌وه‌ێته‌وه.