ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ست ده‌هێنیت و سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت ئه‌گه‌ر هه‌وڵبده‌یت و پێش خه‌وتن به‌هیچ جۆرێك خورادن نه‌خۆیت له شه‌واندا، به‌لاَم پێویستی به توانا و بروابوونه به خودی خۆت تا بتوانی واز له خواردنی شه‌وانه بهێنیت چونكه له دوای ئاوابوونی رۆژ، خواردن زیانی هه‌یه و كرداری هه‌رس خاو ده‌بێته‌وه جگه له‌وه‌ی كێش زیاد ده‌كات، ره‌نگه كاریگه‌ری ته‌ندروستی خراپیشی هه‌بێت، ده‌توانی به پێی ئه‌م 10 ئامۆژگاریه واز له خواردنی شه‌وانه بهێنیت:
1-پشت ببه‌سته به خواردنی ته‌ندروست له رۆژدا هه‌وڵبده ئه‌و خۆراكانه بخۆیت كه دره‌نگ دره‌نگ برسیت ده‌كات و ته‌ندروستیشه، ئاگاداربه هه‌رگیز نه‌كه‌یت ژه‌مه‌كانی تر ته‌رك بده‌یت و ته‌نها ئێواره نان بخۆیت چونكه سودی نیه و زیانی ته‌ندروستی زۆره.
2-هه‌وڵبده چێشتخانه‌كه‌ت پاكه‌ره‌وه له خواردنی چه‌ور هه‌روه‌ها به‌فرگره‌كه‌ت پڕبكه له خوارده‌مه‌نی ته‌ندروست بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كات برسیت بوو په‌نا بۆ خۆراكه چه‌وره‌كان نه‌به‌یت.
3-هه‌ركاتێك هه‌ست به برسێتیه‌كی زۆر كرد له شه‌ودا، هه‌وڵبده ئاوێكی زۆر بخۆره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن نه‌هێلێت.
4-له‌دوای ئه‌و ژه‌مه كه‌مه‌ی ئێواره ده‌یخۆیت خێرا ددان بشۆ بۆ ئه‌وه‌ی چیتر په‌نا بۆ خواردنی تر نه‌به‌یت.
5-هه‌وڵبده خۆت به چالاكیه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌یت وه‌ك كتێب خوێندنه‌وه یان سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن بۆ ئه‌وه‌ی بیر له خواردن و چێشتخانه نه‌كه‌یته‌وه.
6-هه‌ست كردن به خه‌م و بێتاقه‌تی له شه‌ودا مانای وایه داوای خواردن ده‌كه‌یت هه‌ر بۆیه هه‌وڵبده له‌و كاتانه‌دا خۆت سه‌رقاڵ بكه‌یت به كارێكه‌وه كه دوور بخاته‌وه له بێتاقه‌تی و خه‌مۆكی.
7-هه‌وڵبده ئه‌و خواردنه‌ی ئێواران ده‌یخۆیت ئه‌وه‌نده بێت تێر بكات و زیاده ره‌وی تێدا نه‌بێت.
8-كاتێك ئاره‌زووی خواردنی شیرینی و شه‌كر ده‌كه‌یت خێرا میوه‌یه‌ك بخۆ تا ئه‌و ئاره‌زووه‌ت به‌ره‌و كه‌م بوونه‌وه بچێت.
9-دوای نان خواردنی ئێواره چای سه‌وز یان چای گوڵه به‌یبون بخۆ.
10-هه‌وڵبده راهێنانێك یان چالاكیه‌ك بكه‌یت ماندووت بكات تا شه‌وان زوو خه‌و لێ بكه‌وێت و بیر له‌خورادن نه‌كه‌یته‌وه وه‌ك رۆیشتن به پێ وهتد.