سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشی و خۆپاراستن له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌نوێترین داتایدا تیشكی خستووه‌ته‌سه‌ر باوترین هۆكاره‌كانی مردن له‌و وڵاته له‌ساڵی 2013. به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه 10 باوترین هۆكاری مردنن له‌و وڵاته:
1- نه‌خۆشییه‌كانی دڵ
له‌ساڵی 2013 نه‌خۆشییه‌كانی دڵ هۆكاری ژماره یه‌كی مردن بوون. ئه‌م نه‌خۆشییانه له‌و ساڵه‌دا زیاتر له 611 هه‌زار كه‌سی ئه‌و وڵاته‌یان كوشتووه كه ده‌كاته چواریه‌كی كۆی هه‌موو مردنه‌كانی ئه‌و ساڵه.
دیارترین هۆكاره‌كانی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ بریتین له‌جگه‌ره‌كێشان، قه‌ڵه‌ویی زۆر، به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن، شه‌كره، به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵ.
2- شێرپه‌نجه
شێرپه‌نجه به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه پله‌ی دووه‌می هۆكاره‌كانی مردنی گرتووه‌و له‌و ساڵه‌دا نزیكه‌ی 585 هه‌زار ئه‌مه‌ریكی كوشتووه.
3- نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه
به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییانه‌وه زیاتر له 149 هه‌زار ئه‌مه‌ریكی گیانیان له‌ده‌ستداوه. هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌خۆشییه‌كانی سیش جگه‌ره‌كێشانه كه نه‌ك هه‌ر له ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا، دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاوه.
4- روداو
روداو و به‌ركه‌وتنه رێكه‌وته‌كان زیاتر له 130 هه‌زار كه‌سیان كوشتووه. دیارترین ئه‌و روداوانه‌ش، روداوه‌كانی رێگاوبان،كه‌وتنه‌خواره‌وه له‌به‌رزاییه‌وه ، ژه‌هراویبونی نامه‌به‌ست .
5- جه‌ڵده‌ی ده‌ماخ
128 هه‌زارو 978 كه‌سی كوشتووه. ده‌كرێ جه‌ڵده‌ی ده‌ماخ، ئیفلیجبون یان له‌ده‌ستدانی توانای قسه‌كردن یان مردنی لێبكه‌وێته‌وه.
6- زه‌هایمه‌ر
84 هه‌زارو 767 كه‌سی كوشتووه. ئه‌م نه‌خۆشییه باوترین شێوه‌ی خه‌ڵه‌فانه له‌لای كه‌سانی پێگه‌یشتوو و به‌ساڵاچوان. ئه‌م نه‌خۆشییه به زیانگه‌یاندن به یادگاو زمان ده‌ستپێده‌كات و دواتریش نه‌خۆش وای لێدێت كه ناتوانێت ئه‌ركه ساده‌و رۆژانه‌كانی به‌ئاسانی جێبه‌جێ بكات.
7-شه‌كره
یه‌كێكه له‌نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان. 75 هه‌زارو 578 كه‌سی كوشتووه. نه‌خۆشییه‌كه به به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ناسروشتی شه‌كر له‌خوێندا جیاده‌كرێته‌وه‌و ره‌نگه ببێته‌هۆی لێكه‌وته‌ی وه‌ك له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌و كوێربون و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و پێویستی بڕینه‌وه‌ی په‌له‌كانی خواره‌وه‌ی جه‌سته، به‌دوای خۆیدا بهێنێت.
8- ئه‌نفلۆنزاو هه‌وكردنی سییه‌كان
ئه‌م دوو نه‌خۆشییه پێكه‌وه 56 هه‌زارو 979 كه‌سیان كوشتووه. ئه‌نفلۆنزا نه‌خۆشییه‌كی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یه‌و به‌هۆی ڤایرۆسێكه‌وه توشی مرۆڤ ده‌بێت. ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی ئه‌نفلۆنزاوه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به‌ساڵاچوان و منداڵی شیره‌خۆره‌و ژنی دوگیانن.
9- نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله
هۆكاری مردنی 47 هه‌زارو 112 كه‌س بون. ده‌كرێ مرۆڤ به‌هۆی به‌كتریا یان كاردانه‌وه‌ی هه‌ستیاری (حه‌ساسیه‌ت) به‌رامبه‌ر ده‌رمان، هه‌وكردن، شێرپه‌نجه، تێكچون له‌كۆئه‌ندامی به‌رگری و شه‌كره، مرۆڤ توشی نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره بكات.
10- خۆكوشتن
هۆكاری مردنی 41 هه‌زارو 149 كه‌س بووه. له‌ناو كه‌سانی ته‌مه‌ن 15 بۆ 34 ساڵ، هۆكاری دووه‌می مردنه. هه‌ر به‌گوێره‌ی داتاكان، ئه‌گه‌ری مردنی پیاو به خۆكوشتن، نزیكه‌ی چوار ئه‌وه‌نده له‌ئه‌گه‌ری ژن به هه‌مان هۆكار، زیاتره.
