له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی په‌رداخه‌كه پڕده‌كات له سه‌هۆڵ و قاوه‌ی كه‌می تێده‌كات، داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر كۆمپانیای خواردنه‌وه‌ی "ستار باكس" تۆماركرا. (سته‌یسی پینكه‌س) ژنێكی ئه‌مریكییه له شیگاگۆ داوای یاسایی له‌سه‌ر كۆمپانیای خواردنه‌وه‌ی "ستار باكس" تۆماركرد.
ئه‌و ژنه ئه‌مریكییه له داواكه‌یدا داوای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی 5 ملیۆن دۆلار له‌و كۆمپانیایه ده‌كات و پێی وایه ئه‌و كۆمپانیایه راستگۆ نه‌بووه له‌گه‌ڵ ریكلامه‌كانیدا.
راشیده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌و كۆمپانیایه كڕیاره‌كانی ده‌خه‌ڵه‌تێنێت، چونكه له ریكلامه‌كانی ده‌ڵێت :" هه‌ر په‌رداخێك قاوه 24 ئۆنی تێدایه، به‌ڵام له راستیدا ته‌نها 14 ئۆنه و ئه‌ویتری سه‌هۆڵه.
له به‌رامبه‌ریشدا جامی ره‌یڵی، وته‌بێژی كۆمپانیای خواردنه‌وه‌ی "ستار باكس"، رایگه‌یاند: كۆمپانیایه‌كه‌مان پێیوایه ئه‌و داوایه ڕه‌وا نییه و كڕیاره‌كان له‌وه تێده‌گه‌ن كه سه‌هۆڵه‌كه به‌شێك له خواردنه‌وه‌كه‌یه.
به پێی یاساكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر پاراستنی مافی كڕیاران ده‌توانێت به‌دواداچوون بۆ فرۆشی 10 ساڵی ڕابردووی كۆمپانیای "ستار باكس" بكات و له ئه‌گه‌ری سه‌لماندنی چه‌واشه‌كاری ئه‌و كۆمپانیایه سزا ده‌دات و به‌كارهێنه‌ران قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه.
