پیاوێك چووە بازاڕ و مەڕێکی کڕی،بۆئەوەی لەڕۆژی جەژندا بیکاتە قوربانی.
لەڕێگادا مەڕەکە لەدەستی ڕایکردو خۆی کرد بەماڵێکدا ،،منداڵی ماڵەکەش بەدڵخۆشیەوە دایکیان بانگ کرد و وتیان : ( دایکە مەڕی جەژنیان بۆهێناوین ).
دایکیان چونکە بێوەژن بوو،بەدڵتەنگیەوە وتی:
ڕۆڵەکانم ئەوەی دەیوست مەڕتان بۆ بکڕێ لەژێر گڵدایە .
پیاوەکەش کاتێك لەبەر دەرگا منداڵە هەتیوەکانی بینی و گوێی لەقسەکانی دایکیان بوو،حــەپەسا !!
ژنەکەش داوای لەمنداڵەکانی کرد یارمەتی پیاوەکەبدەن،هەتا مەڕەکە لەماڵ بباتە دەرەوە .
بەڵام پیاوەکە بەدایکیانی وت: ئەم مەڕەم بۆ ئێوە هێناوە،بیکەنە خواردن بۆ ئەم جەژنە .
پیاوەکە گەڕایەوە ماڵەوەو بڕێك پارەی بردو هەتا مەڕێــکی دیکە بکڕێ لەجێی مەڕەکەی پێشوو .
چووە مەیدانی ئاژەڵ فرۆشتن و چاوەڕێ بوو،هەتا بارهەڵگرێك ژمارەیەك مەڕی هێنا، پیاوەکەش پرسی :ئەو مەڕە نرخەکەی چەنــدە؟
مەڕ فرۆشەکەش وتی: دڵنیایت ئەو مەڕەت ئەوێ؟
پیاوەکەش وتی:بەڵێ ،بەڵام دەمەوێ نرخەکەی بزانم، بۆچی دەپرسی ؟
مەڕ فرۆشەکەش وتی: چونکە ئەم مەڕە بێ بەرانبەرە .
پیاوەکەش وایزانی گاڵتەی پێدەکات .
بەڵام مەڕ فرۆشەکە وتی: باوکم وەسیەتی بۆکردووم،لەپێناوی خوادا
یەکەم مەڕ بێ بەرانبەر بدەم و نرخی نەبێت .
بەو شێوەیە خوای گەورە ڕزقی دوو خێزانی نەناسراوی ناردو بووە مایەی خێر بۆ خاوەنەکانیان .
