کێشت بەم ڕێگایە کەم بکەرەوە


ئەگەر دەتەوێت کێشت کەم بکەیتەوە، ئەوا هەندیک خۆراک هەیە یارمەتیت دەدات ئامانجەکەت بەدەست بهێنیت هەر بۆیە هەمیشە لە ماڵەکەتدا هەڵیبگرە بۆئەوەی بەردەوام بەکاریبهێنیت.
لەگرنگترین ئەم خۆراکانە سرکە، لەجیاتی ئەوەی زەڵاتە بە سۆسی چەورەوە ئامادە بکەیت سرکە بەکاربهێنە، هەروەها چەرەسات بەردەوام لەماڵەکەتدا بهێڵەرەوە چونکە هەستی تێربوونت بۆ ماوەیەکی زۆر پێدەبەخشێت، لەگەڵ شیری بێ چەوری.