چۆنیەتی ڕواندنی ئەنەناس لەماڵەوە زۆر بەئاسانی


سەرەتا بەشی سەرەوەی ئەنەناسەكە لێبكەرەوە. لە بەشی خوارەوەی گەڵاكاندا ڕەگی پێوەیە، زۆربەی گەڵاكانی لێبەكەرەوە بۆئەوەی ڕەگە وردەكانی دەربكەوێت. پاشان بۆماوەی 2 هەفتە بیكەرە ناو پەرداخێك ئاوەوە بۆئەوەی ڕەگە وردەكان گەشە بكەن. پاش تێپەڕبوونی 2 هەفتە ئەنەناسەكە بخەرە ناو ئینجانەیەكەوە و لەناو گڵدا بیڕوێنە. 

بەم شێوازە زۆر بەئاسانی دەتوانیت لەماڵەوە ئەنەناس بڕوێنیت.