چەند یاسایەکی دوو گوڵی سەردەمی منداڵی


١- ئەوەی لە هەموان قەڵەوتر بوایە ، گۆڵچی بو!
٢- هەمیشە ئەوە کەسەی کە خاوەنی تۆپەکە بو، دیاری دەکرد کێ یاری دەکا و کێ یاری ناکا!
٣- گەر زۆرت سوێند بخواردایە پەنارتی بو، سوێندت نەخواردایە پەنارتی نەبو.
٤- گرنگ نەبو یاریەکە چەند و چەندە، هەرلایەک گۆڵی کۆتایی یاری بکردایە براوە بو.
٥- داوەری یاری هیچ ڕۆڵێکی نەبو.
٦- ئەگەر دنیا بو تۆپ دەست نەکەوت، هەنێک گۆرەوی یان دەبەیەکی پلاستیکی!
٧- کاتێک تۆپ دەچوە ژێر ئۆتۆبمێلێکەوە کە دەرۆی، مەترسیدارترین بەشی یاریەکە بو!
٨- هەرکات خاوەنی تۆپەکە توڕە بوایە یاری کۆتایی دەهات!
٩- هەر ئەوەندەی کچە دراوسێیەک بەلاماندا تێپەر بوایە هەمو دەبوین بە میسی!
١٠- دڕانی جلەکانت یان پێڵاوەکانت = تێهەڵدانو بگرە و بەردەی شەو!
١١- کێبڕکێ لەگەڵ تیپی کۆڵانەکەی ئەودیو وەک هێرشەکەی هیتلەر وابو .
١٢ . ھەرکاتێ لەکاتی پەنارتی لێدانا تۆپ بەر یاریزانی بەرام بەر بکەوتایا (١١) پەنارتی بوو .
١٣ . لەکاتی پەنارتییا ٢ کەس دەبون بە شیشی گۆڵ
١٤. بە گەچ   خەتەکانمان ئـە کێشا بەیانی ئـەھاتینەوە خەتی جەزاکەی نە ئـەما .