لە گوندێکی دوور و لە مەکتەبێکدا کوڕێکی ناشرینی گێژ هەبوو ناوی ( شەمۆ ) بوو.
شەمۆ لە تەمەڵی و گێژیا مامۆستاکانی خەریک بوو شێت ئەبوون بەدەستیەوە ،مامۆستایەکی ناوی ( ئیلهام ) بوو زۆر بێزار بوو لێی هەمیشە ئەیوت کەسم نەدیوە وەک تۆ نەفام بێت شەمۆ.
رۆژێک دایکی شەمۆ دێت بۆ مەکتەبەکە و هەواڵی کوڕەکەی بپرسێت ئیتر مامۆستا ئیلهام ئەڵێت ئەوە چ کوڕێکە تۆ هەتە لە سەردەمی مامۆستایەتیما شتی ئاوا نەفامم نەدیوە ئیدی دایکی شەمۆ ناهێڵێ مامۆستاکە قسەکەی تەواو بکات دەستی کوڕەکەی ئەگرێت و لەو گوندەش ئەڕۆن و ئەچنە شار.
دووای بیست و پێنج ساڵ مامۆستا ئیلهام تووشی نەخۆشی دڵ ئەبێ و پێویستی بە نەشتەرگەریەکی قورس ئەبێت ،ئەیبەنە شار و نەشتەرگەریەکەی بۆ ئەنجام ئەیەن و نەشتەرگەریەکەش سەرکەوتوو دەبێت کاتێک مامۆستاکە لەژووری نەشتەرگەری ئەهێننە دەرەوە و ئەیبەنە ژووری چاودێری ورد هێشتا لەژێر کاریگەری بەنجدا بوو کە دکتۆرێکی قۆزی مورەتەب ئەبینێ و ئەیەوێ دەستخۆشی و سووپاسی بکا.
دکتۆرەکەش لێی تێناگا و بەزەردەخەنەوە لێی ئەچێتە پێشەوە تا بزانێ مامۆستاکە ئەڵێ چی.
لەو کاتەیا رەنگی مامۆستاکە ورد ورد شین ئەبۆوە تا هەناسەی لێبڕاو مرد نەیتوانی وشەکانی بگەیەنێت بە دکتۆرەکە .
بەڵام کاتێک دکتۆرەکە ئاوڕ ئەداتەوە ئەبینێت شەمۆی کارگوزار وایەری جیهازی هەناسەدانەکەی مامۆستا ئیلهامی لێکردۆتەوە تا وایەری گسکەکەی بکات بە پلاکەکەوە و گسک بدات.
قەت ئەو خەیاڵە نەکەیت شەمۆ بووبێت بە دکتۆر