هیوگۆ یێگر - Hugo Jaeger فۆتۆگرافەرێکی تایبەتی ئەدۆڵف هیتلەر بوو ، لەگەڵ هیتلەردا گەشتی دەکرد و وێنەکانی دەگرت له پێش و پاش جەنگی جیهانی دووەم ، لە ماوەی چەند ساڵێکدا نزیکەی 2000 وێنەی ڕەنگاوڕەنگی گرت کە زۆرینەیان وێنەی سەرباز و کەسە سیاسەتمەدارە نەمساویە ئەڵمانیەکان بوون. یێگر یەکێک بوو لەو فۆتۆگرافەرە کەمانەی کە تەکنەلۆجیا و تەکنیکی فۆتۆگرافی ڕەنگاوڕەنگیان بەکار دەهێنا لەو سەردەمەدا.