ئەوەی لەبارەی نەیزەكەكان نایزانیت


زاناكان و فەلەكەناسەكان لەهەوڵدان بۆ ئەوەی ئەو تەنانە بناسن كەلەبۆشایی ئاسمان بوونیان هەیەو مایەی مەترسین بۆسەر هەسارەی زەوی.
دوای ئەوەی لەمانگی شوباتی رابردوو نەیزەكێك لەسەر شاری (چیلیابنسك) ی رووسیا كەوتە خوارەوەو وێڕای برینداركردنی ژمارەیەك هاوڵاتی زیانێكی زۆری مادیشی بەدوای خۆیدا هێنا، بەپێی لێكۆڵینەوەیەك ئەوە دەركەوتووە ئەو نەیزەكانە زیانی زۆر گەورەیان بۆسەر هەسارەی زەوی دەبێت، وەك ئەوەی زاناكان گومانیان بۆی نەچووبێت بەو ئەندازەیە.
هەروەها زاناكان لەهەوڵدان بۆ ئەوەی بزانن ئەو نەیزەكە گەورانەی كەڕەنگە قەبارەیان كیلۆمەترێك بێت مەترسیان چەندو چۆن بێت ئەگەر بێت و بەر زەوی بكەون، چونكە پێشیان وایە ئەوان تاكو ئێستا نەیانتوانیوە پێكهاتەی ئەو هەسارانە ئاشكرا بكەن، ئەمە لەكاتێكدا كاتێك ئەو نەیزەكانە بەرگە هەوا دەبڕن قەبارەیان زۆر بچووك دەبێتەوە.