پێت وابێت له شاره‌كه‌تدا سه‌رمایه و وه‌رزی زستانه، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه هێشتا ناوی "ئویمیاكون Oymyakon" ساردترین گوند له‌سه‌ر گۆی زه‌ویت نه‌بیستووه.
گوندی "ئویمیاكون Oymyakon" له روسيا به ساردترین شوێن له‌سه‌ر گۆی زه‌وی داده‌نرێت و ساڵی 1933 نزمترین پله‌ی گه‌رمای تیادا تۆماركرا كه -67.7 پله‌ی سه‌دی بووه و ساڵانه‌ش تێكڕا پله‌ی گه‌رما له‌و گونده‌دا -50 پله‌ی سه‌دییه.
ئەمۆس چاپڵ"ی وێنه‌گر به وێنه‌كانی سروشتی سارد و سه‌رمای ئه‌و گونده‌ی خستووه‌ته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ناخۆشترین شتی ئەو گونده سه‌رماكه نه‌بووه، به‌ڵكو به‌ستنی لینزی كامێراكه بووه.