ده‌گێڕنه‌وه له وڵاتێكی دوور فه‌رمان ڕه‌وایه‌ك هه‌بوو زۆر سته‌م كاربوو ، كه‌سێكی دادوه‌ر نه‌بوو ، گرینگی به‌كاری وڵاته‌كه‌ی نه‌ده‌دا ، له شه‌وێك له شه‌وه‌كاندا ئه‌م فه‌رمان ڕه‌وایه خه‌ونی بینی و له خه‌ویدا دوو مانگی بینی به‌یه‌كیان دادا ، ئه‌م خه‌ونه‌ی ماوه ماوه ده‌دیه‌وه ، تا وایلێهات هه‌موو شه‌وێ كه ئه‌م فه‌رمان ڕه‌وایه ده‌ڕۆیشت هه‌مان ئه‌م خه‌ونه ترسناكه‌ی ده‌دیه‌وه وه نه‌شی ده‌زانی مانای خه‌ونه‌كه‌ی چیه. ئه‌م فه‌رمان ڕه‌وایه زۆر نیگه‌ران بوو له‌تاو ئه‌م خه‌ونه تا وای لێهات نه به شه‌و نه به‌ڕۆژ خه‌وی لێده‌كه‌وت، تا بیرۆكه‌یه‌كی بۆ هات و به‌ناو بانگترین خه‌ون زانه‌كانی وڵاتی بانكرد ، خه‌ونه‌كه‌ی بۆ گێڕانه‌وه، هه‌مویان پێان وابوو كه پاشا ده‌مرێ . پاشا سه‌ری سوڕمابوو له‌م لێكدانه‌وی خه‌ونه كه زۆر ترسانی ، بۆیه هه‌موو خه‌وزانه‌كانی ده‌ستگیر كرد ، پێ وتن ئه‌گه‌ر تا 30 ڕۆژی تر نه‌مردم ئه‌وه هه‌مووتان له سێداره ئه‌ده‌م.به‌م شێوه‌یه ئه‌م ماوه‌یه پاشا به نیگه‌رانی و دڵته‌نگی به‌سه‌ری برد و هه‌موو چركه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مردن بوو، پاشا ته‌وای ئه‌و ماوه‌یه ژییا ، به‌ڵام له 30 یه‌م ڕۆژدا پاشا به‌ڕاستی مرد. دوای ماوه‌یه‌ك فه‌رمان ڕه‌وایه‌كی تر هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و به به‌سه‌رهاتی پاشای پێشوی زانیبوو، بۆیه گشت خه‌وزانه‌كانی لای خۆی دامه‌زراند وه‌كو ڕاوێژكارێك چونكه پێ وابوو ئه‌وان غه‌یب ئه‌زانن، به‌ڵام یه‌كێك له به‌ناو بانگترین پزیشكه‌كانی وڵات هات بۆلای پاشای تازه وتی گه‌وره‌م خه‌وزانه‌كان غه‌یب نازانن وه هیچ شتێكی ڕاستیان نه‌وتوه، لێكۆڵینه‌وه پزیشكیه‌كه‌ی ئێمه ده‌ری خست كه پاشا پێشوو به‌هۆی خه‌مۆكی و خواردنی زۆر و زۆر خواردنه‌وه‌ی مه‌ی مردوه له‌ماوه‌ی ئه‌م 30 ڕۆژه‌دا. چونكه پاشا به‌هۆی بیركردنه‌وه‌ی له‌و لێكدانه‌وه‌ی خه‌وه‌ی خه‌ونزانه‌كانه‌وه مردوه.
