چەند زانیاریەکی سەرسورهێنەر لەسەر چاو

چەند زانیاریەکی سەرسورهێنەر لەسەر چاوی مرۆڤ کە قەت بیرت بۆینەچووە.

1- چاو تەنها 3 ڕەنگ دەبینێت، سۆر و شین و کەسک. وە ڕەنگەکانی تر بەهۆی تێکەڵبوونی ئەو ڕەنگانەی سەرەوەیە پەیدا دەبن.

2- لە ماوەی ژیانی کەسەکی ئاسایی، چاوی ئەو کەسە 24 ملیۆن وێنەی جیاواز دەبینی.

3- ماسولکەکانی چاو خێراترین ماسولکەنە لە تەواوی لەشی مرۆڤ، کە هەر چاوتروکانەک نێزیکەی 100 تاکوو 150 ملی-چرکە دەخایێنی، کە بەهۆیەوە دەتوانی لە چرکەیەکدا 5جار چاوت بتروکێنی.

4- دە-هەزار ساڵ پێش ئێستا، هەموو مرۆڤەک لەسەر زەوی چاویان ڕەنگی قاوەیی بووە، تاکوو ئەوکاتەی کەسەک هەلدەستی بە داهێنانی گۆڕانکاریەکی بۆماوەیی کە وای لە چاوەکانی کرد ببنە ڕەنگی شین، واتا هەرکەسەک ئێستا لەسەر زەوی چاوی شین بی، سەرڤە خێزانی ئەو کەسەیە.

5- هەموو مندالەک کە لەدایک دەبی بەسروشتی چاوی ڕەنگ-کوێر دەبی واتا نەتوانی هەموو ڕەنگەک ببینی زۆر ڕەنگ هەیە ناتوانی لێکیان جودابکاتەوە بۆنمونە  زەرد و سۆر بەیەک شێوە دبینێ، وە لەجیهاندا لە هەر 12 نێرینەیەکی تەمەن پێگەیشتوو یەکێکیان نەخۆشی ڕەنگ-کوێریان هەیە.

6- مرۆڤ بە مێشکی دەبینێت نەک بە چاوی، زۆرجار غێمبوون یان بەرتاریکبوونی چاو هۆکارەکەی مێشکە نەک چاو.

7- تەنها لە %2ـــی دانیشتوانی جیهان ڕەنگی چاویان کەسکە.

#balenfarhad