وەزیری ( ئابوری یان دارایی)
لە سەردەمی كۆندا ، پاشای ووڵاتێك بڕیایدا وەزیری ئابووری بگۆڕێت ، چونكە شكستی هێناوە لە بەهێزكردنی ئابووری ووڵات و دابینكردنی هەلی كارو خۆش گوزەرانی بۆ خەڵكی شانشینەكەی .
لەسەرتاسەری ووڵات ڕاگەیاندرا ، {هەركەسێك دەیەوێت ببێتە وەزیری ئابوری } بائامادەبێت لە كۆشكی پاشا بۆ تاقی كردنەوە .
دەكەس(١٠) لەبەردەم پاشا ئامادە كران بۆ ئەم پۆستە .
پاشا هەریەكەو (١٠٠٠)هەزار پارچە زێڕی ئەوسەردەمەی دانێ و گووتی دوای (٣)سێ مانگی تر وەرنەوە .
دوای(٣)مانگەكە هاتنەوە لای پاشا .......
یەكێكیان (١٥)هەزارپاچەی قازانج كردبوو، یەكێكی تر (١٧)هەزارو یەكێكی تر (٢٠)هەزار.....
بەم شێوەیە ژمارەكان زیادی دەكرد، بەڵام پاشا هیچ گرنگی بەژمارەكان و قسەكانیان نەدەدا ، كۆتا كەس گەنجێك بوو پاشا لێی پرسی كوا پارەكانت ، بۆ هیچت پێ نیە ؟ پارەكانت بۆ خۆشی خۆت و ئارەزووەكانت خەرج كرد ؟؟
گەنجەكەش هاتە ووڵام :نەخێر گەورەم ، من بەپارەكە پارچە زەویەكی كشتوكاڵیم كڕی و كۆ مەڵە جوتیارێكم خستۆتەكار لە زەویەكەو ، وەهەروەها چەند سەر ئاژەڵیشم كڕیوە بۆ ئەو خێزانانەی كە پیاوی ئیش كەریان نیە ، وە من تاكو دوومانگی ئینجا بەرهەمەكانم ئامادەی فڕۆشتن دەبن .
پاشا زۆر سەرسام بوو بەقسەكانی گەنجەكە ،پاشا گووتی :لەم ساتەوە تۆ وەزیری ئابووری ئێمەیت !!!!
دەنگە دەنگ و غەڵبە غەڵبی بازرگانەكان ، ناوهۆڵی پاشای پڕكرد ، بە پاشایان گووت :چۆن دەبێت كەسێك بكەیتە وەزیر ، كە نە دەست مایەو نە پارەكەشی زیادی نەكردوە !!!!!
پاشا بەتوڕەییەوە گوتی : كێ دەڵێت ئابووری مانای زۆر بوونی پارەیە !!!!
زۆر بوونی پارە بازرگانیە .
بەڵام ئابووری : واتا هەلی كارو خەرج كردنی پارە بۆ خۆش گوزەرانی خەڵك ، بێ ئەوەی پارەكەش كەم بكات .