ئەم پیاوە ناوی ئیگڤار کامپرادە. لە کۆتایی ئەم مانگە تەمەنی ئەبێت بە 90ساڵ . لە ڕیزبەندی جیهانیدا چوارەم دەوڵەمەنترین کەسی جیهانە و نزیکەی 76 بلیۆن دۆلاری ئەمریکی پارەو سامانی هەیە و خەڵکی وڵاتی سویدە. خاوەنی کۆگاکانی IKEA یە . لە 44 وڵاتی جیهان کۆگای مۆبیلیات و پێداویستی ناوماڵەی IKEA هەیە کە بە هەمووی 303 کۆگای هەیە. ڕووبەری هەر کۆگایەکی دەکاتە نزیکەی 27 هەزار مەتری چوار گۆشە.
لە تازەترین لێدوانیدا بۆکەناڵی Tv4 ی سویدی ئەم پیرە پیاوە دەوڵەمەندە ئەڵێ گەیشتوومەتە ئەم تەمەنه تا ئێستا بە بیرمدا نایەت جل و بەرگی نوێم کڕیبێ. واتا هەرچیم کڕیوە لە دوکانی دەستە دوو کڕیومە.
ئەڵێ ئەگەر گەشتی بازگانی بکەم بۆ وڵاتە هەژارەکان بە هەلی ئەزانم هەر لەوێ بچمە لای سەرتاش تا قژم ببڕێ چونکە نامەوێ لە سوید 20 دۆلار بدەم بە سەرتاش.
هاوڕێیەکی ئەڵێ لەوەتەی من ئەم کەسە ئەناسم لە کۆمپانیای Easy jet ی فڕۆکەوانی گەشت ئەکات چونکە نرخی تێچووی تکتی زۆر هەرزانە.
هاوکارێکی تری ئەڵێ زۆر جار کە ئەڕۆین بۆ کانتین بۆ پشوو وەرگرتن چاوەڕێی یەکێک لە ئێمە ئەکات تا کوپێ کۆفی بۆ بکڕین ئەگەر بۆیشی نەکڕین هەر سەیری دەممان ئەکات لەکاتی کۆفی خواردنەوە..
چەند ساڵێک پێش ئێستا ئەم کابرایە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە ئەبێت ڕەدی ئەکاتەوە کە لە نەخۆشخامەی ئەهلی چارەسەر وەربگرێ بۆ ئەوەی پارە خەرج نەکات بۆیە ئەچێتە نەخۆشخانەی حکومییەوە بۆ چارەسەر.
ئێستا خاوەنی ئۆتۆمبیلێکی ڤۆلڤۆیە کە مێژووەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی نەوەدەکان..
لە ساڵی 2006 داوەتنامەی بۆ دەنێرن بۆ ئەوەی ئامادەبێت لە ڕێوڕەسمی وەرگرتنی لێهاتووترین بازرگان. ئەڵێ لەوکاتەدا دەیەوێت بچێتە ناوهۆڵەکەوە بۆدی گاردەکان ڕێگری لێ ئەکەن چونکە بینیان ئۆتۆمبیلی پێ نەبوو و لە پاسێکی گشتی هاتەخوارەوە لە نزیک هۆڵەکە واتا نەیانزانی ئەوە جەنابی بازرگانە ڕەزیلەکەیە.