توێژینه‌وه نوێیه‌كان ده‌ریانخستووه، پێكه‌نین یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه ڕاوكێ و نیگه‌رانی ده‌دات و جگه له‌وه‌ش ئه‌م سودانه‌ی دیكه‌ی هه‌یه:
1. ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و هۆڕمۆنانه‌ی زیاد ده‌بن له‌كاتی نییگه‌رانیدا.
2. هاتنه خواره‌وه‌ی فشاری خوێن و زیاد وه‌رگرتنی ئۆكسجین له‌خوێن.
3. یارمه‌تی لیاقه و له‌ش و لاری مرۆڤ ده‌دات به‌وه‌ی هه‌ر جارێك پێكه‌نین (200 بۆ 400) ماسوولكه‌ی له‌ش ده‌جوڵێته‌وه و به‌مه‌ش ئه‌گه‌ر كه‌سێك (25)جار پێبكه‌نێت له‌ڕۆژێكدا وه‌ك ئه‌وه وایه (5-10) خوله‌كه ڕایكردبێت.
4. پێكه‌نین یارمه‌تی ڕێكخستنی كرداری دڵ ده‌دات به‌هۆی ڕژانی مادده‌ی “ئیندۆرفین “كه‌هه‌ر ئه‌م مادده‌یه‌ش واده‌كات هه‌ست به‌ئارامی بكه‌ی.
5. ڕێكخستنی ئاره‌زووی خواردن له بارێكی هاوسه‌نگدا .
6. باشتركردنی باری ده‌روونی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژ خایه‌نیان هه‌یه.
7. باشتركردنی به‌رگری له‌ش به‌هۆی زیادكردنی زینده چالاییه‌كان.
8. -سوودی باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كۆمه‌ڵایه تییه‌كانی هه‌یه.
9. به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌م به‌خه‌نده‌یه هه‌روه‌ها وره‌ی ده‌ور .