گروپێكی كیمیازانی ئەمریكی لێكۆلێنەوەیەكیان لەسەر بۆچونێك كردووە سەبارەت بەوەی گەر بنێشت قوت بدرێت بۆماوەی حەوت ساڵ لە گەدەی مرۆڤدا دەمێنێتەوە.
بەپێی ئەو لێكۆلێنەوەیە دەركەوتووە كە ئەو بۆچونە راست نییەو بنێشت وەك هەر خواردنێكی تر بە سێ قۆناغدا دەڕوات گەر قوت بدرێت بەڵام پرۆسەی هەرسكردن و دەرچونی لەناوسكی مرۆڤ لەگەڵ خواردنی تردا جیاوازی هەیە.
بەپێی لێكۆلێنەوەكە كە رۆژنامەی مەیلی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە، بەڵام هەرسكردنی بنێشت لە گەدەدا قورسە و بۆ ماوەی دوو بۆ سێ رۆژ لە ناوسكی مرۆڤدا دەمێنێتەوە.