ئەو بەسەرهاتەى لەناخەوە گریاندمی. !

دوای ئەوەی نوێژم کرد لە مزگەوت چوومە دەرەوە، چاوم کەوتە سەر پیاوێکی بەتەمەن، لەسەر کورسی جوڵاو دانیشتبوو، لە پاڵیدا کچێک دیاربوو خزمەتکار بوو دانیشتبوو، لە پیاوەکە نزیک کەوتمەوەو سەریم ماچ کرد پاشان پێم وت مامە گیان دوعای خێرم بۆ بکە.
وتی: باوکت زیندووە؟
*وتم بەڵێ، وتی ئەی دایکت، وتم ئەویش ماوە، زەردەخەیەکی کرد کە لێوان لێو بوو لە نائومێدی و خەمەکانی ڕابردوو، پاشان وتی: "کەواتە تۆ بازرگانێکی زۆر گەورەی کوڕم، پارێزگاری لە بازرگانیەکەت بکە کوڕەکەم، کورەکانی من بازرگانییەکەیان شکستی هێنا"!
هەستم بە مورچکەیەک کرد، دڵی هەژانم، دووبارە سەرم ماچ کردەوەو پاشان بەجێم هێشت، لەبەر خۆمەوە هەر دەموت پارێزگاری لە  بازرگانیەکەت بکە کوڕم، پارێزگاری لە  بازرگانیەکەت بکە کوڕم ...!
بەڕاستی بازرگانیەکی گەورەیە!