ژن و مێردێك چوونه خانوه تازه‌كه‌یانه‌وه زۆر دڵیان پێ خۆش بوو، به‌یانیه‌ك كه هه‌ستان بۆ نانی به‌یانی ژنه‌كه له‌په‌نجه‌ره‌كه‌وه سه‌یری ماڵه دراوسێكه‌یانی ئه‌كرد، وتی : ئازیزم سه‌یری ئه‌و جلانه كه چۆن پیس شتونی وادیاره ژنی ئه‌و ماڵه نازانیت جل بشوات !؟ كه‌مێكیش پێكه‌نی پێیان !!
ئه‌م ڕسته‌یه هه‌موو به‌یانیه‌ك دووباره ئه‌بویه‌وه ! ، هه‌تا گه‌شتنه ده‌ورو به‌ری مانگێك ، به‌یانیه‌ك هه‌ستان ژنه‌كه سه‌یری كرد جله‌كان زۆر پاك وسپین ، بۆیه وتی ئازیزم :چاوت لێیه سوپاس بۆ خوا له كۆتاییدا فێری جل شتن بووه؟؟!! پیاوه‌كه‌ش وتی : نا ئازیزه‌كه‌م ئه‌م به‌یانیه من زوو هه‌ستام ئه‌و شوشه‌یه‌م پاك كرده‌وه چونكه ئه‌و شووشه‌ی كه‌تۆ سه‌یری جله‌كانت لێوه ئه‌كرد زۆر پیس و چڵكن بوو !!!!
په‌ند و وانه : هه‌ندێ جار واده‌زانین كه كه‌م و كورتی و هه‌ڵه‌كان له كه‌سانی تره‌وه‌یه به‌ڵام بێ‌ئاگا له‌وه‌ی كه له ڕاستیدا خۆمان سه‌رچاوه‌یانین!