نانى جۆ سوودێكى زۆرى هه‌یه بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ، به‌تایبه‌ت بۆ ڕێكخستنى ڕێژه‌ى شه‌كرى خوێن، ئه‌گه‌ر له‌ژه‌مى به‌یانیاندا نانى جۆ بخۆیت ئه‌وا ته‌واوى ڕۆژه‌كه ڕێژه‌ى شه‌كرى خوێنت به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى ده‌بێت.
نانى جۆ وزه‌یه‌كى زۆر بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر ده‌دات به له‌ش، جۆ ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڕیشاڵ، هه‌ربۆیه سوودێكى زۆرى هه‌یه بۆ ڕیخۆڵه‌كان و یه‌كێكه له‌و دانه‌وێڵانه‌ى مه‌ترسى توشبوون به شێرپه‌نجه‌ى كۆڵۆن كه‌مده‌كاته‌وه‌و یارمه‌تى كۆئه‌ندامى هه‌رس ده‌دات.
ده‌كرێت به مه‌به‌ستى دابه‌زاندنى كێشیش نانى جۆ بخورێت، چونكه ئه‌م نانه كێشى له‌ش زیاد ناكات و واتلێده‌كات كه هه‌ست به‌تێرى بكه‌یت و بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر وزه‌ت پێ ده‌به‌خشێت.
