هەر لە چاخە کۆنەکانەوە مرۆڤ هەوڵیداوە پارێزگاری بکات لە وێنەکانی ژیانی ، بۆیە دەستیکرد بە کێشانی وێنە لە ئەشکەوتەکان ، پاشان لەسەر دیوارەکان ئینجا بۆرتریەت لە مۆم و ماددەی جیاواز... هتد ، تاوەکو زانا " ئیبن هەیسەم - Alhazen " هات ، ئەو کات بەند کرابوو لەسەردەمی خەلیفە متوکل علی اللە ، بەڵام ئەمە ڕێگر نەبوو لێی و بەردەوام بوو لەتوێژینەوە زانستیەکانی لەژێر سایەیەی زانستی بینایی - Optical ، و تێبینیە بەردەوامەکانی لەسەر ڕەفتاری ڕووناکی و شکانەوەی، ئەوەی لەسەر ئەو بوو پێویستبوو ئەو تێبینیەیی خۆی تۆمار بکات لەسەر هاتنە ژوورەوەی تیشکی ڕووناکی لە کونێکی بچووکی بەندیخانەکەوە و دروستبوونی وێنەیەکی ناڕوونی هەڵگەڕاوەی درەختێک کە لەدەرەوەی بەندیخانەکە بوو لەسەر دیواری ناو بەندیخانەکە ، ئیبن هەیسەم تێبینیەکانی تۆمارکرد لەبارەی چۆنێتی گوێزرانەوەی وێنەی هەڵگەڕاوەی ئەو درەختە لەو کونە بچوکەوە ، بۆیە چەندان تێبینی تۆمارکرد لەو بارەیەوە ، وە وەسفێکی وردی ئەو دیاردەیەی کرد ، یاساکانی ڕوناکی ڕونەوەکرد ، ئیبن هەیسەم ئەم دۆزینەوەیەیی لە کتێبەکەی بەناوی (المناظر) دانا ، كاتێكیش په‌رتوكه‌كه‌ی ئیبن هه‌یسه‌م وه‌رگێڕدرا بۆ زمانی لاتینی ، وشه‌ی كامێرا هاته كایه‌وه له‌پای وشه‌ی (قمرة) ی عه‌ره‌بییدا ، ئه‌ویش ئه‌و وشه‌یه‌بوو كه ئیبن هه‌یسه‌م به‌كاری هێنا بۆ وه‌سفی ئه‌وه‌ی دۆزیوێتیه‌وه ، ده‌سته‌واژه‌ی (قمرة) به‌كاردێت بۆ وه‌سفی سوچێك كه یه‌ك كونی هه‌یه و ڕوناكی لێوه‌ی ده‌رباز ده‌بێت.
#زانستی_هەسارەی_شەشەم