ڕەنگە بەلامانەوە سەیر نەبێت كاتێك كەشتییەكانی بۆشایی ئاسمان بەچەند گەشتیارێكەوە بەرەو شوێنە نەزاندراوو ترسناكەكان دەڕۆن، ئەمە لەگەڵ ئەوەی چەند مەسەلەیەك شاراوەیەو ئێمە نازانین چۆنە.
بەهۆی جیاوازی ژیان لەسەر زەوی و بۆشایی ئاسمان ئەوانەی دەچنە بۆشایی ئاسمان ڕووبەڕووی كۆمەڵە گرفتێك دەبنەوە كەئەمانە هەندێكیانە :
1- ڕۆژانە 16 جار خۆرهەڵاتن دەبینن، چونكە لەهەر 90 خولەكێك خۆر وون دەبێت.
2- بەهۆی نەبوونی سیستەمی موگناتیسی، باڵای مرۆڤ درێژ دەبێت.
3- مرۆڤ ناتوانێت بەقوڵی بخەوێت.
4- دەبێت هەندێك خواردەمەنی لەگەڵ ئاو تێكەڵ بكرێن.
5- تاكو ئێستا كەشتیەوانێكی رووسی بەناوی (ڤالیری بۆلیكۆڤ) توانیویەتی ژمارەی پێوانەیی لەمانەوەی لەبۆشایی ئاسمان بشكێنێت و ماوەی (438) ڕۆژ بمێنێتەوە.
6- تاكو ساڵی (2004) ژمارەی ئەوانەی گەشتی دەرەوەی بۆشایی ئاسمانیان كردووە گەیشتۆتە (439) كەس و لەونەیش (11) كەسیان لەكات مەشق و راهێنان گیانیان لەدەستداوەو (18) كەسیان لەكاتی فڕینی كەشتیەكە گیانیان لەدەستداوەو سێ كەسیشیان لەساڵی (1971) لەگەڵ تیمی مەكوكی ئاسمانی (سۆیۆز 11) لەبۆشایی ئاسمان گیانیان لەدەستدا.
7- زۆرینەی ئەوانەی لەبۆشایی ئاسمان دەگەڕێنەوە بەدەست ئێش و ئازار دەناڵێنن و هەستی بیستنیان لاواز دەبێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەبۆشایی ئاسمان هێزی موگەناتیسی نییە.
8- ئەوانەی لەبۆشایی ئاسمان دەگەڕێنەوە دەبێت ماوەی یەك مانگ لەژێر چاودێری پزیشكیدابن.
9- كەشتیەوانەكان لەبۆشایی ئاسمان تووشی دیاردەیەك دەبن كەلەوەو پێش نەیانبینیوە، ئەویش دیاردەی تیشكدانەوەكانە، چونكە لەسەر زەوی ئەو تیشكانە لەلایەن بەرگە زەویەوە دەگێردرێتەوە، بەڵام لەوێدا بەر ئەوان دەكەوێت و دواتریش تووشی نەخۆشییەكانی چاو دەبن.
10- كەشتیەوانەكان دەبێت بەهۆی ئیسفەنجەوە خۆیان بشۆن، یان خۆیان پاك بكەنەوە.