چیڕۆکی سوارچاکێکی خوا ناس و دزێک

سوارچاکێك لەبیابانێکدا چاوی بەپیاوێك کەوت،
پیاوەکە زۆر تینوی بوو،داوای لەسوارچاکەکە کرد،کەمێك ئاوی پێ بدات.
سوارچاکەکە ئاوی پێدا،،دواتر پیاوەکە بێ دەنگ بوو، سوارچاکەکە هەستی کرد پیاوەکە دەیەوێ لەگەڵی سەرکەوێت،بەڵام وادیارە شەرم دەکات .
بەپیاوەکەی وت: ئایا لەگەڵم دێی هەتا دەتگەیەنمە شوێنێکی ئارام؟
پیاوەکەش وتی: تۆ پیاوێکی زۆر بەخشندەی،بەڵێ من دەمویست وابڵێم،بەڵام شەرمم دەکرد.

پیاوەکە ویستی سەرکەوێ،بەڵام نەیتوانی،وتی: من سوارچاك نیم،کەسێکی جوتیارم و نازانم بەباشی سواری ئەسپ بم.
سوارچاکەکەش لەسەر ئەسپەکە دابەزی هەتا یارمەتی پیاوەکە بدات،کاتێك پیاوەکە سواری ئەسپەکەبوو،شەقێکی لە سوارچاکەکەدا، هەروەکو سوارچاکێکی باش ئەسپەکەی فڕاند.

سوارچاکەکەش هەستی کرد کابرا دزی لێ کردووە بۆیە هاواری کرد:
تکایە گوێم لێ بگرە.
پیاوەکەش لەدوورە وتی: چیت ئەوێ،قسەبکە کابرا ؟
سوارچاکەکە: توخوا لای کەس مەڵێ ئەسپەکەم بردووە.
پیاوەکەش وتی: چیە،لەناوبانگی خۆت ئەترسی؟
سوارچاکەکە: نـــا، بەڵام ئەترسم،ئیتر خــێر و چاكه لەناو خەڵكدا نەمێنێ