هەر ئەو مولحیدەی کە ئێستە ئینکاری لە بوونی خودایەک دەکات ، یاخود ئینکاری لە اللە دەکات و ئیعترافی پێ نــاکات ، با بــاش بزانێت کە هەر ئەو ، بەڵێ هەر ئەو بێدین و کافر بە اللە یە بە دەمی خۆی شاهێدی بەحەقی داوە بە زاتی اللە و پەیمانی داوە بە تەنها اللە بە خالق و پەردوەردگاری تاک و تەنها بــزانێت
- وَإِذْ أَخَذَ رَبُّكَ مِن بَنِي آدَمَ مِن ظُهُورِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَأَشْهَدَهُمْ عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ أَلَسْتُ بِرَبِّكُمْ ۖ ؟
یادی ئهوکاتهش بکهرهوه که پهروهردگارت پشتاو پشتی نهوهی ئادهمی کۆ کردهوه و کردنی به شایهت بهسهر خۆیانهوه و پێی فهرموون ئایا من پهروهردگاری ئێوه نیم ؟!
- قَالُوا بَلَىٰ ۛ شَهِدْنَا ۛ !
هــەرهەموو بەیەکەوە پـڕ بەگەرویان هاواریانکرد بــەڵێ بێگومان نــاکرێ و نابێ تۆ خودامان نەبێت ، بەڵێ ئەوە شاهێدیمان دا کە هەر تۆ پەروەدگارمانی .
بــەڵام عەجەب ! وا ئێستە دەبینن زۆرێک لە پەیمانی خۆیان پەشیمان بونەتەوە و پەیمان شکینیان کردووە ، یەکێ اللە ی پێ ڕەفزە و یەکێ لای وایە شتێ نیە بەناوی اللە و یەکێکیش لەپاڵ اللە چەندین خودا و بتی تری بۆ هــاوبەش یاوە ، جــا با ئەمانە باش بزانن کە ئیستە یەکی ١٠ یاردە زمانیان درێژکردوە و وەک سەگەکەی سورەتی الاعراف ئەحەپێنن ، لەبەردەم دادگای رب العالمیندا دەمیان ئەبێتە تەڵەی تەقیوو !
چونکە ئەوکاتە نــاتوانن ئینکاری بکەن و پەڵپ بگرن بڵێن ئێمە لەمە بێئاگابووین و نەمانزانیووە ، یاخود بڵێن ئێمە بێتاوانین و شوێنپێی باو و باپیرانمان هەڵگرتووە و کە ئێمە هاتین ئەوان لەسەر ئەو رێیە بووین و ئێمەش شوێن ئەوان کەوتین ئیتر بۆچی سزای ئێمە ئەدەیت ؟ ، بۆیە لێرەشدا خودای گەورە پێشی لێگرتوون .
- أَن تَقُولُوا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّا كُنَّا عَنْ هَـٰذَا غَافِلِينَ .
ئهمهش بۆ ئهوهی نهوهکو له ڕۆژی قیامهتدا بڵێن : بهڕاستی ئێمه لهمه بێئاگا بوین !!
- أَوْ تَقُولُوا إِنَّمَا أَشْرَكَ آبَاؤُنَا مِن قَبْلُ وَكُنَّا ذُرِّيَّةً مِّن بَعْدِهِمْ ۖ أَفَتُهْلِكُنَا بِمَا فَعَلَ الْمُبْطِلُونَ ؟
یاخود نهوهک بڵێن: جا ئێمه چی بکهین، بهڕاستی باوو باپیرانمان له پێشدا هاوهڵیان بۆ خوا داناوه و ئێمهش نهوهیهک بووین دوای ئهوان هاتین و شوێنیان کهوتین، جا ئایا تۆ لهناومان دهبهیت بههۆی ئهوهی که پێشێلکهرانی حهق کردوویانه ؟
د.زاكیر نایك