ئه‌م ئوتێلە بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت كاتێكی دوور له خه‌ڵك ببه‌نه‌سه‌رو له مرۆڤ داببڕێن.
ئۆتێله ناونراوه "Frying Pan Tower" واته تاوه‌ری تاوه كه له‌بنه‌ڕه‌تدا وێستگه‌یه‌كی هێزه‌كانی پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مریكایه‌و ده‌كه‌وێته ناوجه‌رگه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی ئۆقیانۆسی ئه‌تڵه‌نتی كه گه‌رده‌لوول ده‌یگرێته‌وه، به‌نه‌هه‌نگ‌و گه‌رده‌لوول ده‌وره دراوه‌و كه‌س ناتوانێت پێیبگات ته‌نها به‌به‌له‌م یان هێلیكۆپته‌ر نه‌بێت، به‌گوێره‌ی سایتی ئه‌لته‌غییر.
ئه‌و ئوتێله ترسناكه 34 میل له‌كه‌ناراوه‌كانی ویلایه‌تی كارۆلینای باكووری ئه‌مریكاوه دووره‌و له‌ئێستادا ریژارد نیل خاوه‌نیه‌تی كه له‌زیادكردنێكی ئاشكرادا به 85 هه‌زار دۆلار كڕی.