شه‌وێكیان له‌خه‌ودا خه‌ونێكی بینی له‌م خه‌وه‌دا جرجێكی بینی چاوی نه‌بوو! كۆمه‌ڵه گیاندارێكی بینی زۆر قه‌ڵه‌و بوون! كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تری له گیاندارن بینی زۆر لاواز بوون...
پادشا كه له‌خه‌وه‌كه‌ی ڕابوو زۆر كاریگه‌ری خه‌ونه سه‌یره‌كه‌ی له‌سه‌ر بوو!
فرمانی كرد گه‌وره‌ترین و به‌ناو بانگترین خه‌و پرژێنی بۆ بانگ بكه‌ن
كاتێكی خه‌و پرژێنیان بۆ هێنا خه‌وه‌كه‌ی خۆی بۆ باس كرد ئه‌ویش ووتی به‌ڵام من هه‌ندێ مه‌رجم هه‌یه !
یه‌كه‌م:زۆر به‌ڕاشكاوانه ته‌فسیری خه‌وه‌كه‌ی ده‌كه‌م بۆیه پادشا نابێ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی هه‌بێ.
دووه‌م: هه‌رچی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌یه با له گۆڕه‌پانێكی كه‌وره‌دا كۆببنه‌وه گوێ له ته‌فسیری خه‌ونه‌كه بگرن!
ئه‌ویش ڕازی بوو له‌سه‌ر داوا‌و مه‌رجه‌كانی ...
دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵك كۆبوونه‌وه ئینجا به‌ده‌نگێكی به‌رزه‌وه ووتی
ئه‌ی پادشا ئه‌و گیانله‌به‌ره قه‌ڵه‌وانه‌ی له‌خه‌وه‌كه‌تا بینیت ئه‌وه دار و ده‌سته‌كه‌ته !
ئه‌و گیانله‌به‌ره لاوازانه‌ی كه له‌خه‌وه‌كه‌تدا بینیت ئه‌وه ئه‌و گه‌له برسی و هه‌ژاره‌یه!
ئه‌و جرجه بێ چاوه‌ی بینیت له‌خه‌وه‌كه‌ت ئه‌وه خۆتی و ئه‌و شتانه نا‌بینیت!!
پادشاكه كه ئه‌وه گوێ لێ بوو ئینجا هه‌ستی كرد چه‌نده له هه‌ڵه دایه له حوكم گێڕانی ناو ووڵات...