بەپێی توێژینەوەکانی پێشوو ژن ڕۆژانە 20 هەزار وشە دەڵێت، لەکاتێکدا پیاوان 7 هەزار وشە دەڵێن لێرەشدا کۆمەڵێ توێژەری زانکۆی میرلاند هەوڵیان دا هۆکارە بایەلۆجیەکەی ئەم مەسەلەیە بدۆزنەوە.
کۆمەڵێ زانای بواری مێشک و نەخۆشی دەرونی تاقیکردنەوەیەکیان لەسەر مشک ئەنجامدا و دەورکەت پڕۆتینی "فۆکس بی 2" ی ناو مێشک پەیوەندی بە توانای دەربڕینی وشەوە هەیە ، ئەم پڕۆتینەش زیاتر لە مێشکی نێرینەدا هەبوو وەک لە مێینە، کاتێکیش هەمان توێژینەوەیان بەسەر 10 منداڵی تەمەن 3-5 ساڵ ئەنجامدا دەرکەوت ئاستی پڕۆتینی "فۆکس بی 2" بە ڕێژەی 30٪ لە کچاندا زیاتر بوو وەک لە کوڕان.