باسێکی بە خەلیفە بوونی ئەبوبەکرم(رەزای خوای لێبێت) بۆ بکە

هارونە رەشید لە قازی ئیبن و عەیاش دەپرسێت: باسێکی بە خەلیفە بوونی ئەبوبەکرم (رەزای خوای لێبێت) بۆ بکە؟! ڕەزامەندی خوا لە ئەبوبەکری سدیق بێت
قازی ئیبن و عەیاش بە هەندێك ووشەی زۆر سەرسورێهێنەر وەڵامی هارونە رەشید ئەداتەوە .. رەحمەتی خوا لە هەردووکیان بێت..
دەفەرموێت : خوا و پێغەمبەر و خەڵکیش بێدەنگ بوون لەئاستی خیلافەتەکەی ئەبوبەکری سدیقدا..!!

هارونە ڕەشید فەرمووی بە قازی ئیبن و عەیاش ، بەڕاستی ئەوەندەی تر کارەکەت لەسەر قورس کردم هیچ تێناگەم لە مەبەستەکەت..؟

قازی ئیبن و عە یاش فەرمووی: کاتێك پێغەمبەر مابوو وەحی بەردەوام بوو ... ئەبوبەکر ئیمامەتی کردو خوای گەورە هیچ ئایەتێك وەحی لەسەر دانەبزاند ، پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم بێدەنگ بوو لەئاستی ئیمامەتەکەی، کە بوو خەلیفەش هەموو ئوممەت لەسەری کۆک بوون کە ئیمامەت بکات بۆ خەڵکی .
هارون رەشید دەستبەجێ تێگەیشت...