پاسه سووره به‌ناوبانگه‌كانی به‌ریتانیا، له له‌نده‌ن و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته، هه‌ڵمه‌تی نووسینی "سبحان الله"یان له‌سه‌ر پاسه‌كان ده‌ستپێكردووه و مه‌به‌ستیش له‌و كاره‌یان، هاندانی موسڵمانانی به‌ریتانیایه، بۆ یارمه‌تیدانی قوربانییانی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا.
بڕیاره، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ، واتا رۆژی 6ی حوزه‌یران/ یۆنیۆ، ده‌ستپێبكات، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنی سدیق خان، كه موسڵمانێكی پاكستانییه، به شاره‌داری له‌نده‌ن.
رێكخراوی "Islamic Relief" پاڵپشتی دارایی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌كات، كه گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی خێرخوازی به‌ریتانیایه، هه‌ڵمه‌ته‌كه جگه له له‌نده‌ن، شاره‌كانی دیكه‌ی وه‌كو بێرمینگهام، مانشسته‌ر، لیسته‌ر و برادفۆرد ده‌گرێته‌وه، كه رێژه‌یه‌كی زۆری موسڵمانی تێدا نیشته‌جێیه.
رێكخه‌رانه هه‌ڵمه‌ته‌كه، خوازیارن ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یان ببێته هۆی پێشكه‌وتنی ئیسلام به شێوازێكی ئه‌رێنی و زیاتر تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر قوربانییانی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا و كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی دارایی بۆ لێقه‌وماوانی ئه‌و وڵاته.
عیمران مادن، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی "Islamic Relief" گوتی: "ئامانجی هه‌ڵمه‌كه‌ته‌كه، بریتییه له گۆڕینی ره‌وشی سلبی سه‌باره‌ت به هاوكاری و یارمه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ره‌وه‌ندی موسڵمانانه له‌و وڵاته".
هه‌روه‌ها گوتی: "موسڵمانانی به‌ریتانیا ده‌ستكراوه و به‌خشنده‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك كه جێگه‌ی باوه‌ڕكردن نییه، پێشبینی ده‌كه‌م له مانگی ره‌مه‌زاندا، زیاتر له 100 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی بۆ كۆمه‌ڵه و رێكخراوه خێرخوازییه‌كان ببه‌خشن".
