تەنیا کەس کەڕێگرە لەوەی بەئامانجەکانت نەگەیت خۆتی

ڕۆژێك کارمەندەکانی کۆمپانیا چوونە سەرکارەکانیان .
لەسەر دەرگای کۆمپانیاکە لافیتەیەکی گەورەیان بینی لەسەری نوسرابوو:

" دوێنێ ئەوکەسە کۆچی دوایی کرد،کە بووەهۆی ڕێگری لەپێشکەوتن و گەشەکردنتان لەکۆمپانیاکەدا ،داواتان لێدەکەین بەشداری پرسەکەی بکەن لەهۆڵی کۆبوونەوەی کۆمپانیاکەمان "

سەرەتا کارمەندەکان دڵتەنگ بوون بۆ مردنی هاوڕێیەکیان لەکۆمپانیا،بەڵام دواتر کارمەندەکان ویستیان بزانن ئەوکەسە کێیە کەبۆتە ڕێگر لەبەردەم پێشکەوتنیان و گەشەی کۆمپانیاکەیان .

کارمەندەکان چوون بۆئەو هۆڵەی تابووتی مردووەکەی لێ دانرابوو، بەڵام چەند پاسەوانێك لەبەردەم هۆڵەکەدا وەستابوون،ڕێگەیان بەکارمەندەکان دەدا بەجیاو یەك یەك بچنە ژوورەوە بۆ بینینی ئەوکەسەی لەناو تابووتەکەدایە .

هەرکەس تەماشای ناو تابووتەکەی دەکرد،دواتر نەیدەتوانی قسەبکات و شتێك لەقوڵایی ناخیدا ئازاری دەدا .

ئەزانن کێ لەناو تابووتەکەدابوو؟؟
لەناو تابووتەکەدا ئاوێنەیەك دانرابوو ،هەرکەش تەماشای تابووتەکەی دەکرد وێنەی خۆی تێدا دەبینی،
لەتەنیشت ئاوێنەکەش لەسەر کاغەزێك نووسرابوو :

" تەنیا کەس کەڕێگرە لەوەی بەئامانجەکانت نەگەیت و
گەشە نەکەی،خودی خۆتی "

ژیانت گۆڕانکاری بەسەردا نایەت کاتێك بەڕێوەبەرەکەت یان هاوڕێیەکت یان هاوسەرەکەت لەگەڵت دەگۆڕێت
ژیانت ئەوکاتە گۆڕانکاری بەسەردا دێ کەخۆت خۆت بگۆڕیت،
خۆت چاودێری کەسایەتی وتواناکانت بکە ، لەسەختی و دۆڕان و شتە مەحاڵەکان مــەترسە .