لە 20/8/2015 پەکینی پایتەختی چین 2.5 ملیۆن ئوتۆمبێلی قەدەغە کرد کە هاتوچۆیان پێ بکرێت بۆ ماوەی 2 هەفتە لە پێناو ئەوەی هەوایەکی پاك و ئاسمانێکی شینیان دەست بکەوێت بۆ نیمایشێکی گەورەی یادی جەنگی جیهانی دووەم ، وە ئامانجەکەیان هاتە دی بەڵام هەر ئەوەنەی نمایشەکە تەواو بوو و قەدەغەکردنەکە نەما و لە کەمتر لە 24 کاتژمیردا هەوا و ئاسمانی شارەکە وەکو خۆی لێهاتوە .