توێژینەوەیەک لە زانکۆی بایلۆتی ئەمریکا ئاشکرایکردووە خواردنی ئیندۆمی چەندین پێکهاتەی زیانبەخشی تێدایە کە خواردنی بە شێوەی بەردەوام زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.
توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە خواردنی ئیندۆمی بۆ زیاتر لە سێ جار لە هەفتەیەکدا مەترسیەکانی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و نەخۆشی شەکرە و ئەگەری توشبوون بە جەڵدەی دڵ زیاد دەکات ئەویش بەهۆی بوونی خوێی سۆدیۆمی ترشی گلوتامیکە ( Monosodium glutamate) لە پێکهاتەکەیدا.
هەروەها بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر سۆدیۆم و چەوری تێیدا کێشی لەش زیاد دەکات .
هەر لە پێکهاتەکەیدا پرۆپلین گلیکۆل هەیە کە توانای بەرگری لەش کەمدەکاتەوە و زیان بە دڵ و جگەر و گورچیلە دەگەیەنێت، ئەم مادەیە بەمەبەستی مانەوەی بە تەڕی و بەسەرنەچوونی بۆ ماوەیەکی درێژ تێکەڵ بە پێکهاتەکەیکراوە .
توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە بۆ خۆدوورخستنەوە لە مەترسی توشبوونی ئەو نەخۆشیانە واباشترە ئەو تاموچێژ و ڕۆنە نەخرێتە خواردنەکەوە کە لەگەڵیدا ئامادەکراوە و لەجیاتیدا بۆ تامبەخشین بە خواردنەکە ،خۆراکی سروشتی و تەندروست تێکەڵی خورادنەکە بکرێت.
کۆمپانیای بەرهەمهێنی خۆراکی ئیبدۆمی لە ساڵی ١٩٧٢ دامەزراوە، بنکەی سەرەکی لە شاری جاکارتای ئیندۆنیسیایە و لە ئێستادا گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی سپاگێتی خێرایە لە جیهاندا.
