لەڕێگەی موبایلەکەتەوە سەردانی ئەم جۆرە ماڵپەڕانە مەکە

ماڵپەڕێكی تایبەتمەند لە بواری ئاسایشی ئینتەرنێت ئاگەداری بەكارهێنەران دەكاتەوە بەمۆبایلەكانیان نەچنە نێو ئەو ماڵپەڕانەی لەلایەكی شاشەوە ریكڵامیان بۆ كراوە، چونكە ئەگەری هەیە تەڵە بێت و داندرابێتەوە، بەكارهێنەر تووشی كێشە بكاتەوە.

هەندێ جار لە لایەكی شاشەوە لە كاتی بەكارهێنانی ماڵپەڕەكانی ئینتەرنێت بەمۆبایل، چەندین ریكلام و وێنە دەردەكەون، هەندێكیان ریكڵامی بازرگانی و هەندێكیان هی سایتی رووت یان دۆزینەوە هەلی كار و لۆتۆن، ئەوانە كێشەی گەورە بەدوای خۆیاندا دێنن.

بەگوێرەی رۆژنامەی “میترۆ”، سەدان ئاپی مۆبایل بەهۆی ئەو بابەتە گوماناوییانە تووشی كێشە بوونەتەوە، بەتایبەتی لە سیستەمی ئەندرۆید، جاری وا هەیە مۆبایلەكەت دادەخرێت و ناتوانی بیكەیتەوە. یان زانیاری و وێنە و ڤیدیۆكانی نێو مۆبایلەكەت دەدزرێن. جاری وا هەیە دەتوانن بگەنە نێو بەڵانسی مۆبایلەكەش و بەتاڵی بكەنەوە.