نێوەندی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە ئەمریکا “CDC” دەڵێت خەڵکی کاتێک واز لە جگەرەی ئاسایی دەهێنن، وا بیردەکەنەوە کە جگەرەی ئەلیکترۆنی بژاردەیەکی باشترە و رێچکەیەیکی باشیان گرتووە.
نێوەندە ئەمریکییەکە دەڵێت جگەرەی ئەلیکترۆنی بێزیان نییە و چەندین زیانی بۆ تەندروستی کەسی جگەرەکێش خۆی و دەورووبەری هەیە، کە لە باوترینیان ئەمانەن:
1- هاندانی خەڵکی بۆ بەکارهێنانی تووتن، ئەوەیش یان لەرێگەی بەردەوامبوون لەسەر جگەرەی ئاسایی، یاخود بە هاندانی ئەو کەسانەی کە هەرگیز جگەرەیان نەکێشاوە.
2- زیان بە تەندروستی خانمانی دووگیانی و کۆرپەکانیان دەگەیێنێت.
3- رەنگەببێتەهۆی ژەهراویبوون بە نیکۆتین، ئەوەیش یان بە خواردنی نیکۆتینی نێو جگەرەی ئەلیکترۆنی، یاخود بە هەڵمژینی ئەو نیکۆتینەی کە بە شێوەی شلە لەنێو جگەرەی ئەلیکترۆنی هەیە.
4- زیانگەیاندن بەو کەسانەی کە جگەرەکێشن نین، کاتێک لە نزیکیان جگەرە دەکێشیت و تووشی وەرگرتنی دووکەڵی نیکۆتینیان دەکەیت.
هەر سەبارەت بە زیانەکانی جگەرەکێشان، ئاژانسی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی “FDA” رایدەگەیێنێت ئەوان رێگە لە کێشانی جگەرە دەگرن لەو کەسانەی تەمەنیان لەخوار 18 ساڵییە و روونیدەکاتەوە کە ئەمە بەشێکە لە پلانی ئاژانسەکەیان بۆ کەمکردنەوە و رێکخستنی جگەرەی ئەلیکترۆنی لە بازاڕەکان.
