نهێنی ٩:٤١ ی ئايفۆن چييە؟

پێگەی تێک ئينسايدەری ئينگليزی بڵاويکردەوە هۆکاری دانانی ئەو کاتە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ستيڤ جۆبزی خاوەنی ئەپڵ يەکەم ئامێری زيرەکی لە ساڵی ٢٠٠٧ لە ٩:٤٢ خولەک بڵاوکردەوە، بەڵام دواتر بەهۆی بەرهەمهێنانی ئايپاديشەوە کاتەکەيان لەسەر ٩:٤١ خولەک جێگيرکرد، ئيدی لەوکاتەوە بەو رێکەوت ئامێرەکانيان دەخەن بازارەکانی جيهانەوە.

لەلايەکی ديکەشەوە کاتێک کەسێک کاتژمێرە دەستييەکەی ئەپڵ دەکڕێت لەکاتی کارپێکردنی دا لەسەر ١٠:٠٩ خولەک جێگيرکراوە ئەمەش جياوازە لەو کاتە ئاساييەی کە کۆمپانياکان لەسەری رێکەوتوون کە ١٠:١٠ خولەکە، هۆکاری ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کۆمپانياکە ويستويەتی لەوانی ديکە جياوازتربێت هەم لە رووی بەرهەم و شێوازەوە هەم لە رووی شتە دووبارەکانيشەوە