پیاوێک هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی خۆشده‌ویست، به‌ڵام هاوسه‌ره‌که‌ی که‌مێک له ڕاپه‌ڕاندنی ئیشوکاری ناو ماڵدا که‌مته‌رخه‌م بوو، ڕۆژێک پیاوه‌که ده‌رگای ژووری میوانه‌که‌یان ده‌کاته‌وه که ماوه‌یه‌کی زۆر بووه ئه‌و ژووره‌یان به‌کارنه‌هێناوه، ده‌بینێ ته‌پ و تۆزێکی زۆر له‌سه‌ر که‌لوپه‌له‌کانی ژووره‌که‌یه و ده‌مێکه پاک نه‌کراوه‌ته‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته پیاوه‌که نیگه‌ران ده‌کات به‌ڵام پێی خۆش نییه هاوسه‌ره‌که‌ی به توڕه‌بوون یان به قسه‌ی ناخۆش نیگه‌ران بکات، بۆیه بیر ده‌کاته‌وه چۆن په‌یامه‌که‌ی پێبگه‌یه‌نێت، بۆ به‌یانییه‌که‌ی زوو کاتێک پیاوه‌که خۆی ئاماده ده‌کات بۆ چوونه ده‌وام، به‌نهێنی خۆی ده‌کات به ژووره‌که‌دا له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌که که چینێک تۆزی له‌سه‌ره به په‌نجه‌کانی خۆی ده‌نووسێت (خۆشمده‌وێیت)، سویچی ئۆتۆمبێله‌که‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ته‌له‌فیزیۆنه داده‌نێت و دێته ده‌ره‌وه، کاتێک ده‌ڕواته ده‌ره‌وه له‌به‌ر ده‌رگای ماڵه‌وه‌دا بانگی هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌کات و پێی ده‌ڵێت که سویچی ئۆتۆمبێله‌که‌ی له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی ژووری میوانه‌که له‌بیرچووه و داوایلێده‌کات بۆی بهێنێت، کاتێک ژنه‌که ده‌چێته لای ته‌له‌فیزیۆنه‌که ده‌بینێت له‌سه‌ر ئه‌و چینه تۆزه‌ی شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌که‌ی ته‌نیوه به‌په‌نجه نوسراوه (خۆشمده‌وێیت)، ژنه‌که کت‌وپڕ تێده‌گات له‌م په‌یامه و سویچه‌که هه‌ڵده‌گرێت، کاتێک ده‌گاته لای هاوسه‌ره‌که‌ی، به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که وه سویچه‌که‌ی ده‌داته ده‌ست و پێی ده‌ڵێت (منیش خۆشمده‌وێیت)، پیاوه‌که تێگه‌یشت که په‌یامه‌که‌ی گه‌یشتووه و به‌ره‌و کاره‌که‌ی ده‌ڕوات، ژنه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه ژووره‌وه و ده‌ستده‌کات به خاوێن کردنه‌وه‌ی هه‌موو ماڵه‌که، بۆ پاشنیوه‌ڕۆ کاتێک پیاوه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه زۆر خۆشحاڵ ده‌بێ و هه‌ردووکیان توند یه‌کتری له ئامێز ده‌گرن.
که‌واته ده‌کرێت هه‌ر یه‌کێک له ئێمه په‌یام و داوا و ڕه‌خنه‌کانمان ئاوێته‌ی هێمنی و خۆشه‌ویستی بکه‌ین به‌جۆرێک به‌رامبه‌ره‌که‌مان به‌خۆشحاڵییه‌وه په‌سه‌ندی بکات و کاری له‌سه‌ر بکات .
