ئیلۆن مەسك ده‌یه‌وێت گه‌شتێك ڕێك بخات بۆ مه‌ریخ پێش گه‌شته‌كه‌ی ئاژانسی ناسا !
ئیلۆن مەسكی به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیایی Space X ی سه‌ر به كه‌رتی تایبه‌ت ڕایگه‌یاند كه هه‌وڵده‌دات گه‌شتێك پڕ له‌خه‌ڵك ڕێك بخات بۆ مه‌ریخ له 2025 پێش گه‌شته‌كه‌ی ئاژانسی ناسا له 2030.
ئیلۆن مەسك گوتی : " ئه‌گه‌ر كاره‌كان به‌پێی ئه‌و پلانانه‌ی بۆمان داڕشتووه بڕوات ئه‌وه ده‌توانی له 2024 گه‌شتێك ڕێك بخه‌یه‌ن بۆ مه‌ریخ تا 2025 ده‌گاته ئه‌وێت ".
یه‌ك خولی مه‌ریخ به‌ده‌وری زه‌وییدا 687 ڕۆژی پێده‌چێت ، ئه‌مه‌ش واتا 26 مانگ به‌نزیكه‌یی له‌سه‌ر خولگه هێلكه‌ییه‌كه‌ی زه‌وی ، بۆیه ده‌توانین نزیكترین مه‌ودا دیاری بكه‌ین بۆ هه‌ڵدانی ئه‌و مه‌كۆیه.
مەسك هه‌وڵه‌دات سوود وه‌رگرێت له‌و گه‌شته تاقیكارییه‌ی كه له 2018 به‌نیازه ئه‌نجامیدا له‌ڕێی مه‌كۆی "دراگۆن 2" ه‌وه بۆ هه‌ساره‌ی سور ، ئه‌و مه‌كۆیه خاڵیه له مرۆڤ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ته‌واوی پێداویستیه‌كانی ژیانی تیایه بۆ مرۆڤێك .. به‌هۆیه‌وه ده‌توانین زانیاریه‌كی زۆرمان ده‌ست كه‌وێت له‌باره‌ی نیشتنه‌وه‌ی مه‌كۆی بارهه‌ڵگر له‌سه‌ر مه‌ریخ تا ئاماده‌كاری ته‌واو بكه‌ین بۆ ساڵی 2024.
#زانستی_هه‌ساره‌ی_شه‌شه‌م