"وتی، وتم"
وتی: به‌راستی سوره‌تی وا هه‌یه له قورئان زۆر ساده‌یه و مناڵێكی سه‌ره‌تاییش ئه‌توانێت بینووسێ.
وتم: وه‌كو؟
وتی: بۆ نموونه "إِنَّا أَعْطَيْنَاكَ الْكَوْثَرَ (1) فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ (2) إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ الْأَبْتَرُ (3)".
وتم: "العاص بن وائل السهمي" ئه‌ناسی؟
وتی: هه هه، مه‌وزوعه‌كه مه‌گۆره. ئه‌گه‌ر راست ئه‌كه‌ی، وه‌ڵامم بده‌ره‌وه!
وتم: ئه‌یناسیت؟
وتی: ئۆهۆو، نه‌خێر نایناسم، عاسی چی و ماسی چی، بگه‌ڕێره‌وه بۆ مه‌وزوعه‌كه‌ی خۆمان!
وتم: "محمد" ئه‌ناسی؟
وتی: ئۆهۆو، ده‌ستی پێكرده‌وه!
وتم: برام، سه‌برت هه‌بێ و وه‌ڵامم بده‌ره‌وه.
وتی: كام "محمد"، به ملیۆنان "محمد"ناو هه‌یه؟!
وتم: یه‌كه‌م كه‌س كه ئه‌و ناوه‌ی لێ‌نرا؟
وتی: پێغه‌مبه‌ری ئیسلام!
وتم: ئه‌ی ئه‌و ملیۆنانه‌ی كه ناویان "محمد"ه به ناوی كێوه ناونراون؟
وتی: به ناوی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌وه!
وتم: باشه ئه‌گه‌ر كه‌سێكت خۆش نه‌وێ مناڵه‌كه‌ت به ناوی ئه‌وه‌وه ناو ئه‌نێی؟
وتی: بێگومان، نه‌خێر.
وتم: با پێت بڵێم "العاص بن وائل السهمي" كێیه كه تۆ و ملیۆنانی وه‌ك تۆ نایناسن.
وتی: هه، فه‌رموو!
وتم: العاص ئه‌و پیاوه بوو كه زۆر رقی له پێغه‌مبه‌ر بوو (شانئك) و دڵی خۆش بوو به‌وه‌ی كه كوره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر مردبوو و پێغه‌مبه‌ری ناونابوو "الابتر"، واتا "دوابڕاو" یاخود "وجاخ كوێر". له ناو عه‌ره‌بی سه‌رده‌می جاهلیدا هه‌ر پیاوێك كوڕی نه‌بوایه، ئیتر به وجاخ كوێر ئه‌زانرا، با ده‌یان كچیشی هه‌بوایه. العاصیش دڵی به‌وه خۆش بوو كه محمد كوڕی نییه و كه مرد ئیتر جێگره‌وه‌ی نابێت و ئه‌م دینه‌ش له‌ناو ده‌چێت.
وتی: یه‌عنی؟
وتم: یه‌عنی ئه‌و سوره‌ته ئیعجازی تێدایه چونكه ته‌ئكید ده‌كاته‌وه به به‌كارهێنانی "إنَّ" كه له داهاتوودا العاص كه رقی له پێغه‌مبه‌ره و به دوابڕاوی ده‌زانێت خۆی دوابڕاو و ناوكوێر ده‌بێت (هو الابتر) و تۆ و ملیارانی وه‌ك تۆ كه نایناسن به‌ڵگه‌یه‌كی زیندوون له‌سه‌ر ئه‌و تنبؤه قورئانییه. ئه‌و هه‌موو ملیۆنانه‌ش كه ناویان "محمد"ه به‌ڵگه‌ن كه به‌ڵێنی قورئان هاتۆته دی و ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه، به بێ به‌كارهێنانی شمشێر، ناویان نراوه "محمد".
وتی: ئاخر . . .
وتم: مه‌سه‌له‌كه روونه و پێویستی به موناقه‌شه‌ی سۆفستایی نییه. هه‌ڵهاتن له خوا نییه ته‌نها بۆ لای خوا نه‌بێت!

د. زانیار فایه‌ق