خوای گەورە بڕیارێکی داوە کە رەد ناکرێتەوە و لادانی بۆ نییە :
هەرکەس جگە لە ئەو کەسێك یان شتێکی خۆشەویست بەو کەسە یان بەو شتە سزا دەدرێت ، هەر کەس لە غەیری خوا بترسێت ئەو کەسە زاڵ دەبێت بەسەریدا ، هەر کەس بە شتێکەوە جگە لە خوا خەریك بێت ئەو شتە دەبێت بە شومی و نەگبەتی بۆی ، هەر کەس غەیری خوای هەڵبژارد فەڕ و خێرێك لەو شتە یان لەو کەسە نابینێتەوە ، هەر کەس غەیری خوا بە توڕەبوونی خوا رازی بکات ئەو کەسە هەر دەبێت ڕۆژێك رقی لەبگیرێت و لێی ناڕازی ببێت
ئیمام ابن قیم " رەحمەتی خوای لێ بێ "