بۆ ناویان لێنا کەنگەر

كاتێ سوپای داگیركاری به‌ریتانیا دورگه‌كانی ئوسترالیایی داگیر كرد ، تێبینی گیاندارێكی نامۆیان كرد كه‌ بازی به‌رز ده‌دات بۆ مه‌ودایه‌كی دوور ، پاشان پرسیاریان له‌ دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی ئوسترالیا كرد له‌سه‌ر ناوی ئه‌م گیانده‌ره‌ چیه‌ ؟ ، ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ ”Kan Ghu Ru“ ، پاش ئه‌م وه‌ڵامه‌ به‌ریتانیه‌كان وایان زانی ئه‌مه‌ ناوی ئه‌و گیانداره‌یه‌ ، ناوه‌كه‌یان ساده‌ كرده‌وه‌ بۆ " كانگارۆ Kangaroo " ، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ئه‌وه‌ ناوی كانگارۆ نه‌بوو به‌ڵكو ئه‌و وه‌ڵامه كه‌ دانیشتوانه‌ ڕه‌سه‌نه‌كه‌ دایانه‌وه‌ Kan Ghu Ru واته‌ : ئێمه‌ تێ ناگه‌ین له‌ ئێوه‌ ! .