خراپترین خوی منداڵان خواردنی چپسە بەڕۆژانە ،هەندێك كەس ڕۆژانە چەندین كیسە چپس دەخۆن بێئەوەی ئاگاداری زیانەكانی بن.
چپس بڕێكی زۆر كالۆری تێدایە كە دەبێتە هۆی قەڵەوی لەماوەیەكی كەمدا،هەروەها خواردنی بەردەوامی چپس دەبێتە هۆی توشبون بە نەخۆشی شەكرە و بەرز بونەوی پەستانی خوێن و نەخۆشیەكانی دڵ ،هەروەها گیرانی ملولەكانی خوێن لەتەمەنی منداڵیەوە .
كاتێك خانمانی دووگیان چپس بخۆن ئەوە زیانێكی زۆر بە كۆرپەكەی ناوسكی دەگات زیاتر لە زیانی كێشانی جگەرە.