باوەڕ دەکەی شاژن نڤرتیتی وڵاتی میسڕ کوردە ؟

مێژوونوسان وا لێکی دەدەنەوە کە خانمە شۆخی وڵاتی میسڕ شاژن نڤرتیتی شێوەی بەم جۆرە بوبێ
ـ
شاژن نڤرتیتی شاژنی میسڕی خێزانی پاشا ئامون حوتبی چوارەمی وڵاتی میسڕ بووە و کچی پاشای میتانیەکانە و بە هۆی ژن و ژنخوازیەوە هاوسەرگیری لەگەڵ پاشاکانی میسڕ کردووە شاژن نڤرتیتی ناوە کوردیەۆەی تیدو خێبایە و لە میسڕ پێی وتراوە نڤرتیتی واتا خانمی جوان
ـ
ئەوەی کە شیاوی ئاماژە پێدانە ئەوەیە کاتێ نڤرتیتی دەچێتە میسڕ بیروباوەڕی میسڕیەکان دەگۆڕێ و لە پەرستنی خواوەند ئامونەوە دەیان گۆڕێ بۆ پەرستنی خۆر کە لە لایەن میتانیە کوردەکانەوە دەپەرسترا و ئامون حۆتبی چوارهەم ناوی خۆی گۆڕی بە ئەخناتون واتا خۆشەویستی خواوەند ئاتون
ـ
دۆزینەوەی نامەکانی تل عمارنە شایەتی ڕاستەقینەی بابەتەکەن کە باس لە ژن و ژنخوازی و دیاری گۆڕینەوە کراوە
ـ
میتانیەکان یەکێکن لە باپیرانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان نیشتەجێ بون شاری سەرێ کانێ پایتەختیان بووە