دەتوانی تەلەفۆن بۆ دایکم بکەی لە بەهەشتە

منداڵێکی سەر شەقام، ژنێکی بینی لێی پرسی:
ـ دادە گیان
ـ بەڵێ بەقوربان
ـ موبایلت پێیە؟
ـ بەڵێ گیان پێمە!
ـ دەتوانی تەلەفۆن بۆ دایکم بکەی؟
ـ بەڵێ ئازیزم ژمارەکەی چەندە؟
ـ نازانم لە بەهەشتە دەتوانی تەلەفۆن بکەی
ـ بەگریانەوە گوتی: نا ناتوانم ئازیزم
ـ دە دادە توخوا تەلەفۆنی بۆ بکە!
ـ نابێ ڕۆڵەکەم نابێ بەخوا!
ـ دە باشە بمبە بۆ لای ئەو!
ـ نابێت بەخوا .. باشە تۆ تەمەنت چەندە؟!
ـ وابزانم پێنج ساڵم!
ـ ئەی کوا باوکت؟!
ـ منی لەسەر جادەکە دانا وتی لێرەبە، تا دەچیت بۆ لای دایکت!.